هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی “قەڵاگا” لە بازگەی پشکنینی دەروازەی شارەی کامێران، بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ، لەلایەن هێزەکانەوە تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) هێزە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامی، لە دەروازەی شاری کامێران، تەقەیان لە ئوتۆمبێلێکی جۆری پژۆی ٤٠۵ کردووە و، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە ناوی فەرشاد ئیبراهیمی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامێران، دوو کەس لە سەرنشینەکانی ئەو ئوتۆمبێلە کە گولەیان بەر نەکەوتووە و، بۆ بانگکراونەتە ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە.
شایانی باسە، تەرمی فەرشاد ئیبراهیمی بۆ شاری کرماشان گوازراوەتەوە و، ناوەندەکان هەتا ئێستا تەرمی ئەو هاوڵاتییەیان ڕادەستی بنەماڵە و کەسوکاری نەکردووەتەوە.