توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، کە گۆڕینی زەیت و رۆنەکانی دیکە بە زەیتی زەیتون، دەتوانێت تەندروستیت باشتر بکات.
توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت، ئەو کەسانەی لە ڕۆژێکدا زیاتر لە نیو کەوچک زەیتی زەیتون دەخۆن، کەمتر تووشی نەخۆشی دڵ و سییەکان و ئەلزەهایمەر و شێرپەنچە بوون.
نووسەری توێژەرەکە مارتا جۆاش فیری، توێژەر لە قوتابخانەی تەندروستی گشتی هارڤارد تی ئێچ چان، وتی: “ناساندنی زەیتی زەیتون بۆ ناو سیستمی خۆراکی رۆژانە زۆر گرینگە”.
ئەوەشی وت: “کاتێک پێویستە گرینگی بە جۆری خۆراکی و شێوازی ژیان بدەین، کلیلەکە ئەوەیە زەیتی زەیتون زیاد بۆ ئەو خواردنە زیاد بکەین، ئەوەش وەک جێگرەوەیەک بۆ زەیت و رۆنە ناتەندروستەکانی دیکە”.
جواش فیری لە بەردەوامیدا وتی: زەیتی زەیتون توخمی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسیدی تێدایە.
زەیتی زەیتون دەوڵەمەندە بە خۆراکی تەندروست، وەک ئەنتی ئۆکسیدان و پۆلیفێنۆڵ و ڤیتامینەکان، هەروەها چەوریە تاکڕەوە تەندروستەکان.