بەم هۆکارە خانم ئەکتەرێکی بۆلیوود کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە شەوی کریسمەسدا، هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراو هیندستانی هەژاند، لەگەڵ ئەو ڕاگەیاندنەی کە ئەکتەرێکی ئەستێرەی بۆلیوود خۆی کوشتووە.

تۆنیشا شارما تەمەنی 20 ساڵ بوو کاتێک بڕیاری خۆکوشتنیدا، شارما بە یەکێ لە ئەکتەرە بەرزەکانی ئاسمانی “بۆلیوود” دادەنرێت و، مردنیشی شۆکێکی گەورە بوو بۆ جەماوەرە بەرفراوانەکەی لە هیندستان.

وردەکاریەکانی دوایین خولەک

تۆنیشا چووە نێو گەرماوەکەی، ئەوەش لە کاتی وێنەگرتنی زنجیرەیەکدا، کاتێ بۆ ماوەیەکی درێژ نەگەڕایەوە، کرێکارە ئیشکەرەکان بە دوایدا چوون، بەڵام بینیان کە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەستداوە.

عاشقی پێشوو

دایکی تۆنیشا شارما، ڤانیتا شارما، ڕۆژی یەکشەممە سکاڵای لەسەر شەزان خان، ئەکتەری هاوڕێی لە زنجیرەی “ئەلیبەبە” تۆمار کرد. ڤانیتا لە لێدوانێکی میدیاییدا گوتی، کە شەزان کچەکەی “فریو داوە” و ئەوی هەڵخەڵەتاندووە بە خۆشەویستی ساختە.

دایکی خانمە ئەکتەرە کۆچکردووەکە گوتی: سەرەتا پەیوەندی لەگەڵ ئەو هەبوو، دوای ئەوەی بەڵێنیدا ژیانی هاوسەری لەگەڵدا دەکات، بەڵام دواتر لێی جیابووەوە، شەزان پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتێکی دیکە هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندی لەگەڵ تۆنیشا هەبوو، بۆ ماوەی 3 بۆ 4 مانگ کچەکەمی بەکار هێنا.

دوای سکاڵاکە، شەزان بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆکوشتن دەستگیرکرا و ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن دادگایەکی هیندی، بۆ ماوەی 4 ڕۆژ ڕەوانەی بەندیخانەی پۆلیس کرا.

دوا نانی نیوەڕۆ لە نێوان تۆنیشا و شەزان

ڕاپۆرتەکان لە هیندستان ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە تۆنیشا شارما، نانی نیوەڕۆی لەگەڵ خۆشەویستە پێشووەکەی ئامادە کردووە پێش ئەوەی خۆی بکوژێت.

ڕاپۆرتەکەی پۆلیس ئاشکرای کردووە کە ئەو دووانە لە پەیوەندیدا بوون و 15 ڕۆژ پێش مردنی تۆنیشا، خۆشەویستییەکەیان نەماوە، بەگوێرەی راپۆرتەکان ئەو خانمە ئەکتەرە تەمەن 20 ساڵە، لە دوای نەمانی خۆشەویستییەکەی نێوانیان، پەستانی زۆری دەروونی لەسەر بووە و بێ هیوا بووە، هەر ئەوەش وای لێکردووە کە هەنگاوی خۆکوشتن بنێت.

شەزان خان بە پۆلیسی ماهاراشترای ڕاگەیاند، کە بەهۆی جیاوازی ئاینییەوە پەیوەندی خۆی لەگەڵ تۆنیشا شارما کۆتایی پێهێناوە، هەروەها جیاوازی تەمەنی نێوانیان وەک ئەکتەری بەناوبانگ 8 ساڵ لەو خانمە گەورەتر بووە.

ڕەنگە بە دڵت بن