ڕوسیا: بۆ ساڵی نوێ فیلمی کوردی ڕیزبەندی یەکەمی فێستیڤاڵەکانی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە

سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی لە شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا بۆ ساڵی نوێ، ڕیزبەندی یەکەمی فێستیڤاڵەکانی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە، وەزارەتی کلتوری ڕوسیای فیدراڵ، لە ڕاگەیانداروێکدا ناوی ئەو فێسیتیڤاڵانەی ئاشکراکرد، کە بڕیارە لە مانگی حەوتدا بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، کە لە وێبسایتی فەرمی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە و، واژۆی ئۆلگا لوبیمەڤای وەزیری کلتوری ڕوسیای لەسەرە، وا بڕیارە لەساڵی 2023 و لە 123هەرێم و شارە جیاوازەکانی ڕوسیا، فێستیڤاڵی فیلم بەڕێوەبچن، کە بۆ ساڵی داهاتوو فێستیڤاڵی فیلمی کوردی ریزبەندی یەکەمی لیستی فێستیڤاڵەکانی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە.

بەپێی سایتی کوردستان 24 گولیزار کەرەم گەردەنزەری بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە ڕایگەیاندووە، وەزیری کلتوری روسیا، ئۆلگا لوبیماڤا، سێیەمین نمایشی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ پەسەند کردووە، نمایشی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی، لە رۆژانی 12 تا 23 ی حەوتی 2023 بەڕێوەدەچێت و، تا 14ی مانگی دوو فیلمەکان وەردەگرن.

جێی ئاماژەیە، ساڵانێکە لە پایتەختەکانی ئەوروپا و جیهان بە سەرکەوتوویی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بەڕێوەدەچێت، یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ، لەساڵی 2020 بوو، نمایشی دووەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی لەساڵی 2022وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سپۆنسەری فێستیڤاڵەکە بووە.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن