گەشتیارێک کۆمەڵێ “بەردی زیندوو”ی بینی کە نزیکەی 550 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا لەسەر هەسارەکە هەبوون، کە بە “میگوی دایناسۆر” ناسراوە، وەک ئەوەی لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکادا هەن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، ئادار لیبۆڤیچ سەردانی پێکهاتەی بەردی دەکرد کاتێ چەند بوونەوەرێکی سەیر و خاوەن سێ چاوی لە گۆمێکدا بینی، ئەو گەنجە ڤیدیۆی بەڵگەنامەی ڕووداوەکەی لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیدا بڵاوکردەوە و وتی: “فیدڵی زیندوو! ئەم بوونەوەرە سێ چاوانە سەدان ملیۆن ساڵە لەسەر زەوی دەژین. من سەرم لێشێوابوو بۆچی گۆمێک لە ناوەڕاستی بیاباندا هەیە، ئەو بوونەوەرە زیندووانە لەوێ دەدۆزرێنەوە، چۆن دەکرێت ئەمە بێت”!
هێلکەکانیان بۆ ماوەی چەند ساڵێک بە تەنیا بەجێ دەهێڵرێت، هەر کە ئاوەکە گەیشتە هێلکەکە، چالاک دەبێت و ژیانیان سەرهەڵدەدات! ئەمە چەند جوانە! ئێمە زۆر خۆشبەختین کە لە جیهانێکدا بژین بوونەوەرێکی سەرسوڕهێنەری وەک ئەم ماسیە سێگۆشە کۆنترینەی سەر هەسارەکەمان بناسین.
ئەم بوونەوەرانە پێیان دەوترێت “سێیپۆ”، زاراوەی یۆنانی بۆ “چاوی سێگۆشەیی”. هەروەها بە (میگوی تادپۆل) ناسراون، بەهۆی قەڵغانی وەک کڵاوەیی، کلکی درێژیان، یا “میگوی قەڵغانیشیان پێ دەوترێت.
هەروەها ئەم بوونەوەرانە دوو چاوی تێکەڵی گەورە و چاوێکی بچووکیان هەیە، یا “چاوێکی سادە”، لەناوەڕاستدا، لەگەڵ وێنەگرەکان کە یارمەتیدەرن بۆ دۆزینەوەی ڕووناکی.
تریۆپەکان بە “میگوی دایناسۆر” ناودەبرێن، چونکە دەرکەوتنیان هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی نەبووە و دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی دیڤۆنی، لە نێوان 419 ملیۆن و 359 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، یان زیاتر لە 100 ملیۆن ساڵ پێش ئەوەی دایناسۆرەکان لەسەر زەوی بوونیان هەبێت.