تورکیا: بزانە لە ماوەی دوو ڕۆژدا چەندان کۆچبەر لە خنکان رزگارکراون

لە پێنج ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی جیاوازدا، پاسەوانانی کەنارەکانی تورکیا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 382 کۆچبەریان ڕزگارکردووە، لە کاتێکدا کە ڕاگەیەندراوێکی پاسەوانی کەنارەکانی تورکیا دەڵێ، کە زۆربەی ئەو کۆچبەرانە لەلایەن پاسەوانی کەنارەکانی یۆنانەوە لە دەریای ئیجە رزگارکراون.

دەستەڵاتدارانی تورکیا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕزگارکردنی زیاتر لە 380 کۆچبەریان لە ناوچە جیاوازەکانی نێو دەریای ئیجە ڕاگەیاند، کە پاسەوانانی کەناری یۆنان زۆربەیانی فرێدابووە نێو ئاوی سنووری خاکی تورکیا.

لە راگەیەندراوێکی پاسەوانانی کەنارەکانی تورکیا، هاتووە، یەکەم ئەرکی رزگارکردن دوای زانیاری لەسەر هەبوونی کۆچبەران لەسەر بەلەمێکی لاستیکی ئەنجامدراوە، کە داوای لە تیمەکان کردووە لە کەناری ئەیاسیکی باکووری ڕۆژئاوای کانەکەلێ بەهانایانەوە بڕۆن، کە 61 کۆچبەر بوون و رزگارکراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: 39 کۆچبەری دیکە لە ناوچەی دیدیم و کۆساداسی سەر بە پارێزگای ئایدین ن ڕزگارکراون و، 73 کۆچبەریش لە سێیەمین ئەرکی رزگارکردندا پاش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە نێو ئاوەکانی تورکیا رزگارکراون.

بەجیا، پاسەوانی کەنارەکانی تورکیا، 147 کۆچبەریان لە بۆردومی سەر بە پارێزگای موگلا دەستگیرکردووە، پێش ئەوەی 29 کۆچبەری دیکە لە هەمان ناوچە ڕزگار بکەن.

لە دەرەوەی ئیزمیر، دەستەڵاتداران 182 کۆچبەریان ڕزگار کرد، کە لەسەر بەلەمێکی لاستیکی و لەلایەن ئێشکگری یۆنانیەوە نێردرابوونەوە نێو ئاوی خاکی تورکیا.

دەستەڵاتدارانی تورکیا، 21 کۆچبەری دیکەیان دەستبەسەرکرد، کە هەوڵیاندا بە ڕێگەی نایاسایی بە سنووری وشکانیدا بگەنە یۆنان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە هەموو کۆچبەران بردراون بۆ فەرمانگەکانی کۆچبەرانی تورکیا.

ڕەنگە بە دڵت بن