چوار هاوڵاتی بە مەرج ئازاد دەکرێن

چوار هاوڵاتی کوردی ئیلام، بە ناوەکانی میلاد سەیفوڵڵاهی، جەواد ئەمینی، عەبدولمحەمەد قائمی و ئیقباڵ ئەمینی، کە لە ڕەوتی بەرخودانی جەماوەریی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانەوە دەستگیرکرابوون، دوای یەک مانگ، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو چوار هاوڵاتییە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، بەشێوەی مەرجدار لە گرتووخانەی ناوەندی ئیلام ئازاد کراون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، میلاد سەیفوڵڵاهی، جەواد ئەمینی، عەبدولمحەمەد قائمی و ئیقباڵ ئەمینی، لەلایەن ناوەندەکانی ئێرانەوە، بە”ڕێبەرایەتی خۆپیشاندانەکانی ئیلام” و “دیوار نووسین” تۆمەتبار کراون.

جێی باسە، ئەو چوار هاوڵاتییە کوردەی ئیلام، ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستگیرکرابوون.

ilam-4.jpg

ڕەنگە بە دڵت بن