کۆچبەرە هەرزەکارەکان چوونە پاڵ خۆبەخشە ئیتالییەکان لە ئامادەکردنی ژەمەکان و دابەشکردنیان بۆ ئەوانەی، کە لەکاتی کریسمەسدا لە شاری کاسێرتای باشووری ئیتالیا پێویستیان پێیەتی و کەمدەرامەتن.
پەنابەرەکان چوونە پاڵ خۆبەخشە ئیتالیەکان لە شاری کاسێرتای باشووری ئیتالیا، ئەوەش لەپێناو دابینکردنی ژەمە خواردن بۆ هەژاران و بێ ماڵەکان لە کەنیسەی “شوانی باش”، کە لە بەیانی کریسمەسدا بەسەریاندا دابەش دەکرێت.
بەلایەنی کەمەوە پێنج گەنجی پەنابەر لە سەنتەری پێشوازی سای مەسنە لە کاسێرتا، کە لەلایەن ئێن جی ئۆ سی دی ئێسەوە بەڕێوەدەبرێن، ژەمە خواردنیان ئامادە دەکرد بۆ دابەشکردن لەسەر شەقامەکانی ناوچەکە بەسەر هاوڵاتییە ئیتالییە هەژار و بێ نەوایاکاندا.
ئەو دەستپێشخەرییەی کە لە ئیستەر دەستی پێکرد، دووبارە دەکرێتەوە، ئەم جۆرە هاوکارییە، کە کۆچبەرانی خۆبەخشی کۆمەڵەی کاسۆلیکی ئیتالی “ئەسیۆنی کاتۆلیکا” و، لقی ناوخۆی کاریتاس، لە ئیستەر سەرکەوتوو بوون لە کریسمەسدا، دووبارە هاوکاری بۆ لاوازەکان و پەراوێزخراوەکان دابین دەکەنەوە.
جێی باسە، ئەو خۆبەخشانە وتیان:”ئەمە تەنیا سەرەتای ڕێگایەکە بۆ بەشداری کردنمان، کە هیوادارین بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت و، لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی کلتوری بەردەوام و پڕۆژە و چالاکانی هاوڵاتیبوون و چالاکی یاری و چالاکی پەروەردەیی لە نێوان پەنابەران و ئیتالییەکان بەهێز بکرێت”.