وەزیری دەرەوەی میسر سامح شوکری گێڕانەوەی تابوتی سەوزی میسری ڕاگەیاند و، بە دەستکەوتێکی گرینگ وێنای کرد، کە لە ئەمەریکاوە دەگەڕێندرێتەوە، لە کاتێکدا پێشتر بەشێوەیەکی نایاسایی براوەتە دەرەوەی وڵات.
لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی دەرەوەی میسر، کە لە تەلەفزیۆنی میسرەوە پەخشکرا، ئەحمەد عیسا وەزیری گەشتوگوزار و شوێنەواری میسر، ڕوونیکردەوە کە تابوتەکە لەنێو 17 شوێنەواری جۆراوجۆردا بووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
لەلایەن خۆیەوە، مستەفا وەزیری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای شوێنەوارەکان لەمیانەی کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند، ئەو تابوتە سەوزە، یەکێکە لە گەورەترین تابوتی فیرعەونی داری.
وەزیر ئاماژەی بەوەدا کە درێژی تابوتەکە دوو مەتر و 94 سانتیمەترە و، پانی نزیکەی 90 سانتیمەتر و کێشی لە نیو تەن کەمتر نییە.
هەروەها وتی: تابوتی شاهانەیە و بە ئەگەری زۆر هی فیرعەونێکە بە ناوی ئانخ ئیم مات.
وەزیرى هۆکارى ناوى سەوزى گەڕاندەوە بۆ رەنگى دەم و چاوی هەڵکۆڵراو لەسەر دارى تابوتەکە، کە دەگەڕێتەوە بۆ دوا سەردەمی فیرعەونى نزیکەی ٢٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا و لە ناوچەی میسری ناوەڕاست دۆزراوەتەوە.