لە درێژەی هەڵمەتی ڕەشبگیری هاوڵاتییانیخەڵکی جوانڕۆ، ناسنامەی ٤ هاوڵاتی بەناوەکانی سەعدی قادری، پەیام سدیقی،کەیوان سەرچەمی و بەردیا عەزیزی ئاشکرابووە،بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتانە، ژمارەیدەستگیرکراوانی ئەم سێ ڕۆژەی دوایی جوانڕۆ،بۆ ١٢ کەس بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیهەنگاو، کەیوان سەرچەمی، خەڵکی جوانڕۆ،ئێوارەی دووشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢یجەنیوەری ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندراوە.
هەروەها سەر لەبەیانیدووشەممە، بەردیا عەزیزی، تەمەن ١٨ ساڵ، لەیەکێ لە شەقامەکانی ئەو شارە ڕفێندراوە.
هاوکات ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی بەفرانباری٢٧٢٢، سەعدی قادری، تەمەن ٣٣ ساڵ، لەلایەنهێزە حکومەتییە جێگیرکراوەکانی شاریجوانڕۆ ڕفێندراوە.
لە ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢، پەیام سدیقی،تەمەن ٣١ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەنهێزە حکومەتییەکانەوە بەبەکارهێنانی لێدانو بەشێوەیەکی توندوتیژانە ڕفێندراوە.
ئەم ٤ هاوڵاتییە لە دوای ڕفاندرانیان لەلایەنهێزەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە،هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیانلەبەردەستدا نییە.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە پێشتر ناسنامەی ٨هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆیی بەناوەکانی یاسرهیدایەتی، ئیدریس بەدیعی، شاهین مواردی،ئوسامە یوسفی، یەحیا عەبدی، ئیدریس فەتحی،فەرەیدوون ئەحمەدی و سادق موستەفایی کە لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزەحکومەتییەکان ڕفێندراون.