چۆن مایکرۆسایتێک دروست بکەیت لە ١٠ خولەکدا؟

ئەگەر پێویستت بە ئامادەبوونێکی سەرهێڵە و هیچ شتێکت نییە، ڕەچاوی دەستپێکردن بە پەڕەی “لینکی ناو بایۆ” بکە، واتە دروستکردنی مایکرۆسایتێک کە گرینگترین لینکەکانت نیشان دەدات.

دەتوانیت ئەم سایتە بۆ پیشاندانی کورتە بایۆ لەگەڵ لینکەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار بێنیت، وە دواتر دەتوانیت سایتێکی گشتگیرتر لەگەڵ چەند لاپەڕەیەکی لاوەکی ئەگەر پێویست بوو دروست بکەیت.

لە خوارەوە، ئێمە گرینگی مایکرۆسایتەکە ڕووندەکەینەوە، بۆچی بەکاردێت، وە هەندێک پێشنیار بۆ خزمەتگوزاری باشتر.

سوودەکانی مایکرۆسایت

لەسەر مایکرۆسایت، دەتوانیت ئەو وێنە و لینکانە هەڵبژێریت کە دەتەوێت، وە بوونی سایتەکە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە ئەنجامی گەڕانی نادروست، یا ناخۆش.

دانانی ئەم مایکرۆسایتە 10 خولەک دەخایەنێت، پێنج بۆ کۆکردنەوەی لینکەکان و بایۆیەکی پوختکراو، پێنج خولەکیش بۆ تۆمارکردنی یەکێ لە خزمەتگوزارییە ئازادەکان و زیادکردنی لینکەکان.

نوێکردنەوەی مایکرۆسایت ئاسانترە لە نوێکردنەوەی ماڵپەڕێکی گشتگیر، هەروەک چۆن ئاسانترە بۆ گرینگیدان بە شوقەیەکی بچووک لە خانووێکی گەورە.

ئەگەر ڕاپۆرت و پریزێنتەیشن و فایلی دیکەت هەیە کە هێزەکانت نیشان دەدەن، بە فۆرماتی PDF یان لە شێوەی وێنەدا، لەڕێگەی دراپبۆکس و گووگڵ درایڤەوە باریان بکە و، لینکێک بۆ فایلەکە لەسەر مایکرۆسایت هاوبەش بکە.

خزمەتگوزارییە گرینگەکان

ئەو خزمەتانەی ئێمە پێشنیاری دەکەین

ئێمە زۆر جار پێشنیاری هاوپیشەکان و قوتابیان دەکەین ئەم خزمەتە نموونەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری نوێکەرەوەی خێرا پێشکەش دەکات، ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی نوێکارییەکانت چاک بکەیتەوە. ئەگەر ئەژمێرێکی پارە و دراوت لەسەری هەیە، ڕێگەت پێدەدات کە هەموو وێبسایتێک دروست بکەیت.

بۆ پیشاندانی شتومەک کە بە ئۆنلاین، یا ڤیدیۆکان دەفرۆشرێت، هەروەها دەتوانیت بەکاریان بهێنیت بۆ لینکەکانی تر، وە ئەوان لە سەر ئامێرەکانی مۆبایل بە کوالیتی بەرز دەردەکەون.

بەناوبانگترین خزمەتگوزاریبۆ دروستکردنی لاپەڕەی “لینک لە بایۆ” لەنێوان بەکارهێنەرانی ئینستاگرام. ئەم خزمەتگوزارییە زۆر جێبەجێکارە ئەگەر لیستێکی درێژی لینکەکانت هەبێت و پێویستی بە چەندین دەقی سایتەکە نەبێت.

بەکارهێنانی سایت

مایکرۆسایتەکە چۆن بەکاردێت؟

لە بەشی بایۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا: بەستنەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە مایکرۆسایتێک دەتوانێت هانی ئەو کەسانە بدات، کە سەردانی یەکێ لە ئەکاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانت دەکەن، بۆ ئەوەی لە جیاتی ئەو شتە هەڕەمەکیانەی کە لە گووگڵدا دەیدۆزنەوە.

ئەو کەسانەی بۆ یەکەمجار ئیمەیڵێکت لێ وەردەگرن، لەوانەیە زۆر دەربارەی تۆ نەزانن، بەڵام مایکرۆسایتەکە چاوێکی خێرات بۆ دابین دەکات، هەروەها تۆی لە ژمارەیەکی زۆر لە پەیامنێرەکانی تر جیا دەکاتەوە.

لەکاتی هاوبەشکردنی زانیاری لە کۆبوونەوە پیشەگەرەکاندا، لینکێک لەسەر مایکرۆسایت دابنێ لەگەڵ بیرخەرەوەیەکی بچووک دەربارەی تۆ و کێیت.

ئەگەر ماڵپەڕێکی گشتگیرت هەبێت: لەوانەیە هەندێک زانیاری زۆرتان لە بارەی ژیان و ناوەڕۆکەکەتەوە بخوازن – لەم حاڵەتەدا، تۆ پێویستت بە سایتێکی گەورە و گشتگیرە، هەندێکی تر لەوانەیە سەرنجێکی خێرات هەبێت – لەم حاڵەتەدا مایکرۆسایت هەڵبژاردنێکە. بە کورتی، پێویستە شوێنی دروست و گونجاو بۆ دەقەکە هاوبەش بکەیت.

ئەگەر پێویستت بە زیاتر لە یەک مایکرۆسایت هەیە: Tilda بەکاربێنە، کە ڕێگەت پێدەدات مایکرۆسایتەکەت دروست بکەیت و تاقی بکەیتەوە بۆ هەر مانگێک بە 10 دۆلار بۆ یەک سایت و، 20 دۆلار بۆ پێنج سایت.

ڕەنگە بە دڵت بن