ئەم وڵاتە ساڵی رابردوو دەیان هەزار پەنابەری دیپۆرتکردۆتەوە

ساڵی ڕابردوو، 124 هەزار و 441 کۆچبەری نایاساییان دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان کراونەتەوە، کە 58 هەزار و 758 پەنابەری سوری بوون.

وەزارەتی کاروباری ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو رێگرییان لە 280 هەزار و 206 کۆچبەر کردووە، کە بچنە نێو خاکی تورکیاوە.

بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەکان، ژمارەی کۆچبەرە دیپۆرتکراوەکان گەیشتۆتە 236 هەزار و 572 کەس، کە ساڵی ڕابردوو دیپۆرتکراونەتەوە.

ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی دیپۆرتکرانەوە بە بەراورد بە ساڵی 2021، 161٪ زیادی کردووە.

لەئێستادا ژمارەی ئاوارەکانی سوریا لە تورکیا، 3 ملیۆن و 535 هەزارو 898 پەنابەرە، بەپێی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، ساڵی ڕابردوو 58 هەزارو 758 سوری بە خۆبەخشانە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکانی سوریا.

جێی باسە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ساڵی ڕابردوو بەڵێنی دا ملیۆن و نیوێک پەنابەری سوری دیپۆرت بکاتەوە، تورکیاش بەم دواییانە هەنگاوی ناوە بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ سوریا و، وەزیری بەرگری تورکیا بەم دواییانە لەگەڵ هاوتا سوریەکەی لە ڕوسیا کۆبووەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن