فەرەنسا: دەیان کۆچبەر رزگار دەکرێن

پۆلیسی کەناراوەکانی فەرەنسا چەندان کۆچبەریان ڕزگار کرد، کە لەسەر دوو بەلەمدا بوون و ڕووبەڕووی کێشە و گرفتەکانی ڕێنیشاندەری ببوونەوە، دوای ئەوەی لە کەنارەکانی فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتبوون.

پۆلیسی کەناراوەکانی فەرەنسا رایانگەیاند، کە دوێنێ توانیویانە 80 کۆچبەر لەسەر دوو بەلەمی جیاوازدا رزگار بکەن، کە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتوون و تووشی کێشە بوونەتەوە، هاوکات دوای ڕزگارکردنیان هەشت کۆچبەریان گەیەندووەتە نەخۆشخانە، کە یەکێکیان لە دۆخێکی سەختی تەندروستیدا بووە، وە منداڵ و ژنیشیان تێدابووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئێشکگرییەکی دەریایی فەڕەنسایی لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هەرێمییەکان بۆ چاودێری و ڕزگارکردن، ڕزگارکردنی ئەو دوو بەلەمە لە کەناراوەکانی کالایس کە یەکێکیان 47 کۆچبەری تێدابووە و، 33 کۆچبەری دیکەش لەسەر بەلەمەکەی دیکە بوون، کە هەموویان ڕزگار کراون.

ڕەنگە بە دڵت بن