ئەو خووانەی ڕۆژانە دەبێتە هۆی چرچبوونی پێست..چی بکرێ بۆ رێگری

گەنجی و نوێیی بەردەوامی پێست خەونی هەموو مرۆڤێکە، بەتایبەتی ژنان، لەو شەش خووانەی ڕۆژانە دووربکەوە، کە وا لە تەمەنت دەکات بە خێرایی بەرەو پیری هەنگاو بنێت! بۆ ئەوەی ئەم کارە بکەین، ئێمە پارە و ڕەنجێکی زۆر خەرج دەکەین و دوای کرێم و نەشتەرگەری پلاستیکی و زیاتر ڕادەکەین، بەڵام بەجێهێشتنی خووێکی خراپ دەتوانێت بە خێرایی پیربوونی پێستمان بوەستێنێت.

ڤۆگ، گۆڤارێکی مۆدە و شێوازی ژیانە، شەش هۆکاری تەمەنبوونی پێست و ئەوەی دەتوانین بیکەین لە بارەیەوە دەخاتەڕوو.

لە هەمان لا خەوتن

خەوتن لەلایەکەوە بە بەردەوامی، فشار دەخاتە سەر دەموچاو و پێست و، دەبێتە هۆی چرچییەکی قووڵی روخسار.

چارەسەر: باشترین چارەسەر ئەوەیە کە لەسەر پشت بخەویت، ئەوانەی ناتوانن لەسەر پشت بخەون، دەتوانن سەرینێکی تایبەت بەکاربێنن بۆ خەوتن لە لایەکیان.

هەناسەدان بە دەمێکی کراوەوە

هەناسەدان بە دەمێکی کراوەوە بۆ تەندروستی ئێوە باش نییە، کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی چرچی دەموچاو هەیە و، دەبێتە هۆی کشانی پێست.

چارەسەر: خۆت فێر بکە بۆ هەناسەدان بە دەمی داخراو، واتە زیاتر لە رێی لوت هەناسە بدەن، بەم شێوەیە، تۆ کەمێک مێشکت فێر دەکەیت بۆ هەناسەدان بە دەمێکی داخراو.

دەربڕینی دەموچاوی زیادەڕۆیی

دەربڕینی دەموچاومان پێویستە بۆ دەربڕینی هەستەکان. بەڵام لەڕادەبەدەر خۆگرژکردن بۆقبوون، یا خەمباری، بەخێرایی چرچییەکی بەهێز نیشان دەدا.

چارەسەر: زەردەخەنە وەڵامەکەیە، وەک هێڵەکانی زەردەخەنە وا لە تۆ ناکەن گەورەتر دەرکەویت.

نە شوشتنی دەموچاو پێش کاتی خەوتن

هەندێک لە ئەستێرەکان وریان بۆ ئەوەی لە بەرەبەیان دەموچاویان نەشۆن، بۆ ئەوەی لە پێستی خۆیان نەهێڵن. بەڵام خاوەنەکانی پێستی وشک و هەستیار لە دوای خەوتنەوە ناچارن بیشۆن. هەروەها دەبێت پێش خەوتنیش دەموچاو بشۆردرێت، تا خاوێن بکرێتەوە، بۆ ئەوەی پێستی پیسی و چەوری بۆ نوێکردنەوەی پێست لە شەودا پاک بکرێتەوە.

چارەسەر: شوشتنی دەموچاو دوای ڕۆژێکی درێژ و سەخت پێویستە بۆ ئەوەی لە پیسی و پاشماوەی ماکیاژ ڕزگاری بێت.

تەنیا لەلایەکەوە جوین

جوین لەلایەکەوە ماسولکەکان لەلایەکی دەموچاو زیاتر لەلایەکی دیکە بەهێز دەکات، کە دەتوانێت ببێتە هۆی ناهاوسەنگی دەموچاو، کە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وا دەکات گەورەتر دەربکەویت.

چارەسەر: بە ئاگایی خواردنەکەت لە هەردوو لا بجووێ، 30 جار لەسەر هەر گازێک دابگرە بۆ ئەوەی خواردنەکە لە دەمتدا بشکێنێت بۆ ئەوەی جەستەت باشتر هەزم بکات، ئەمەش وا لە گەدە دەکات، کە کاری خۆی باشتر بکات.

سەیری تەلەفۆنەکە بکە کە سەری خوارەوەیە

لەوانەیە گوێت لە دەستەواژەی ملە تەکنەلۆژیا بێت، ئەمە ئەو دیاردەیەیە کە بەهۆی تەماشاکردنی مۆبایلە زیرەکەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ سەرت بەرەو خوارەوە دروست دەبێت، ئەمە دەبێتە هۆی شێواندنی جەستە و هێورکردنەوەی زیاتری ماسولکەکانی مل و پێست.

چارەسەر: پێویستە سەرت بەرزبکەیتەوە، شوێنی ڕاستی خۆت بگرە، وە لەوانەیە هەر ئێستا و دواتر دەبێت مۆبایلە زیرەکەکەت با لە ئاستی سەرتەوە بەرزتر بێت.

ڕەنگە بە دڵت بن