نزیکە ٥٠ هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار، کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکان دەستگیرکرابوون، لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان ڕێگری لە ئازادکردنی کاتییان دەکرێت.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، داواکاری گشتی پیرانشار بە پەیڕەوکردن لە فەرمانی سەرۆکی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، ڕێگا بە وەرگرتنی بارمتە بەمەبەستی ئازادکردنی کاتی ئەو هاوڵاتییانە نادا.
ناوی ئەو هاوڵاتییە دەستگیرکراوانە بریتین لە: جەمال عەلیزادە، باپیر بەرزە، محەمەد ئەرشەد، حاسڵ قەدو، فەریدون نەبی، کەیوان نەبی، محەمەد ئیسماعیلی، ئەردەڵان چۆدار، موبین ئەحمەدی، هێمن ئارمەند، سیامەند عەزیزی، زانا خۆشامن، جەعفەر عەباسی، سیامەند عەزیزی، ئیسماعیل خزری، سۆران خەزری، جوتیار ئەشرەف زادە، داود ڕەسوڵ دارا، فەخەرەدین دلێر، ڕەحمان ڕەحمان زادە، ناسر دالە، ئەیوب ئیسماعیلی، مستەفا ساغری، کەمال هاشمی، جەلال تەباک، کوروش ئینتزاری، خەسرۆ هیدایەت نەژاد، سەلاح محەمەدی، یاسر ڕەسوڵی، سۆران خزرت، شوانە بورکە، محەمەد سوهرابی، موراد ڕاسخی، خالیق هۆشیار، یونس شەوکەت، قادر پاک نەهاد، خزر محەمەدی، محەمەد شێخاڵی، هۆشمەند بیدخام، کاوە مەولودی، سەعید خزرزادە، سەنعان لاهیجانی، سابیر خانپایە، هادی بەهمەن یار، کامیار قورخچی، شێرزاد ئازەربەرزین، مستەفا غەنی پوور، شەهرام زەینالی، محەمەد محەمەدی ئەسڵ و زانا محەمەدی.
جێی باسە، ئەم کەسانە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی پیرانشار،