بەریتانیا: بەمشێوە رێگری لە گەیشتنی کۆچبەران بە وڵاتەکەی دەکات

لەدوایین هەوڵدا بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆچبەرانی نایاسایی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا، ئەندامانی هێزی سنووری بەریتانیا دەستیانکردووە بە ئەنجامدانی چاودێری و هەوڵدان بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی کۆچبەران بە وڵاتەکەیان.

ئەندامانی هێزی سنووری بەریتانیا بۆ یەکەمجار دەستیان کردووە بە ئێشکگرتن بە درێژایی کەناراوەکانی فەرەنسا، ئەوەش بە هاوکاری هێزە خۆجێیەکان بۆ رێگری لێشاوی ئەو کۆچبەرانەی، کە لە کەناڵی ئینگلیزییەوە تێدەپەڕن، ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانیا بڵاویکردەوە، کە یەکەم ئێشکگری هاوبەش پێش کریسمەس دوای چەند مانگێک لە دانوستانەکانی نێوان بەرپرسانی فەرەنسا و بەریتانیا ئەنجامدرا.

ئەو هەوڵە هاوبەشە ئامانجی ئەوەیە کە زانیاری زیاتر بە بەرپرسانی بەریتانیا بدات دەربارەی چالاکی قاچاخچییەکانی مرۆڤ و تاکتیک و جوڵەی کۆچبەران، بەڵام بەرپرسانی بەریتانیا لە سەر ئێشکگری فەڕەنسییەکان تەنیا چاودێرن.

ئاژانسی هەواڵی پا میدیای بەریتانی بڵاویکردەوە، کە وەزارەتی بەرگری دووپاتی کردەوە کە لە ساڵی 2022دا 45 هەزار و 756 کۆچبەر لە کەناڵەکە پەڕیونەتەوە بەریتانیا، ئەمە تۆماری گشتی کاتی ساڵانەیە بۆ ساڵی 2022.

ڕەنگە بە دڵت بن