ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کڵێسا داوایان کردووە، کە سوودێکی کۆمەڵایەتی نوێ بە “داهاتی هاوڵاتیان” (Bürgergeld) ببەخشنە پەنابەران، هاوشێوەی هاوڵاتیانی ئەڵمانیا و دانیشتوانی خاکی ئەڵمانیا.
دەیان ڕێکخراوی حەسانەوەی مرۆیی لە ئەڵمانیا، داوایان کردووە کە پەنابەران هەمان سوودی کۆمەڵایەتییان پێ بدرێت، بەتایبەتی ئەو سوودە کۆمەڵایەتییە نوێیەی، کە بە “داهاتی هاوڵاتیان” ناسراوە (Bürgergeld) و، باقی دانیشتوان لەو وڵاتەدا سوودی لێ وەردەگرن.
62 ڕێکخراو بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، زۆرێک لە پەنابەران بەگوێرەی یاسای پەنابەری سوودێکی کەمتر وەردەگرن لە وەرگرانی داهاتی هاوڵاتییەک، کە ئامانجیان مسۆگەرکردنی کەمترین ستانداردی گونجاوی ژیانە.
لەنێو واژۆکەرانی داواکارییەکە بریتین لە پرۆ ئەزول، ئەنجومەنی پەنابەرانی بەرلین، گرووپی کاری نەتەوەیی، سەنتەری سایکۆسیال بۆ پەنابەران و قوربانیانی ئەشکەنجە (BAFF) و، ڕێکخراوە کەنیسەکانی وەک کاریتاس و دیکۆنی.
جێگای سەرنجە، کە قازانجی کۆمەڵایەتی “داهاتی هاوڵاتیان” لە سەرەتای ئەمساڵی 2023ەوە بۆ جێگرتنەوەی پلەی دووەمی سوودی بێکاری هاتە ناو کارەوە.
لەساڵی 2012دا، دادگای دەستووری فیدڕاڵی پێشنیارەکەی ڕەتکردەوە بۆ کەمکردنەوەی قازانجی کۆمەڵایەتی بۆ لابردنی پەنابەران (لە هاتنەوە بۆ ئەڵمانیا).
داواکارییەکە دەڵێت: لە ڕێککەوتننامەی هاوپەیمانی ساڵی 2021دا هاتووە، کە حکومەتی فیدڕاڵی چاو بە یاساکەدا بخشێنێتەوە، ئەوەش لەبەر ڕۆشنایی دادوەری دادگای دەستووری فیدڕاڵی.