توێژینەوەیەکی نوێی دەروونناسی و دەمارناسی لە زانکۆی باکووری کارۆلینا، تیشکی خستەسەر کاریگەری بەرکەوتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر چالاکی مێشکی هەرزەکاران.
توێژینەوەکە کە لەلایەن نیویۆرک تایمزەوە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەو هەرزەکارانەی کە زیاتر لە کەسانی دیکە ڕاهاتوون لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەستیاری خۆیان بۆ خەڵات و سزا کۆمەڵایەتییەکان زیادی کردووە، بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی کەمتر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار دێنن.
توێژینەوەیەکی ٣ ساڵە، کە ١٦٩ خوێندکاری قوتابخانەی ناوەندیی گرتۆتەوە و تەمەنیان لەنێوان ١٢ بۆ ١٥ ساڵدا بووە، چونکە ئەوە ماوەی گەشەسەندنی خێرای مێشکە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی (JAMA Pediatrics) کە توێژینەوەکەی بڵاوکردووەتەوە، توێژەرەکان وێنەی رەنگدانەوەی موگناتیسی (MRI)یان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە مێشک بکەن، کە چۆن وەڵامی هەندێک هاندەری دەرەکی دەداتەوە.
لێکۆڵینەوەکە چۆن ئەنجام درا؟
هەرزەکاران ژمارەی ئەو کاتانەیان ئاشکرا کرد کە ڕۆژانە ڕووبەڕوی پلاتفۆڕمەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و سێنبۆکس دەبنەوە، کە لە یەک بۆ 20 جار بوون و، بەپێی ئەم ژمارەیە دابەشکراون.
بەشداربووان لەکاتی ئەنجامدانی یارییەکی ئەلکترۆنی لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی جۆرە خەڵاتەکان و سزاکان، بەشێوەی زەردەخەنە، یا بۆقاندنی مۆتیکۆن، رەچاوی روونکردنەوەی موگناتیسی (MRI) بوون.
توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت، کە ئەو هەرزەکارانەی بە چڕی چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەکرد، هەستیارییەکی زیاتریان بۆ پاداشتە کۆمەڵایەتییەکان نیشانداوە، کە بەتێپەڕبوونی کات زیادی کردووە.
لە بەرامبەردا، ئەو هەرزەکارانەی کە کەمتر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بەکارهێناوە، بە دوای ڕێبازی پێچەوانەدا کەوتن، کە حەزیان لە پاداشتی کۆمەڵایەتی کەم بوو.
ئیڤا تیلزەر، پڕۆفیسۆری یاریدەدەری دەروونناسی و زانستی دەمار لە زانکۆی کارۆلینای باکوور و یەکێ لە نووسەرانی توێژینەوەکە وتی: “ناتوانین بانگەشەی هۆکار بکەین کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مێشک دەگۆڕن”.
بەڵام، ئەوەشی وت: “ئەو هەرزەکارانەی کە بەشێوەیەکی ڕۆتینی سەیری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەکەن، ئەو گۆڕانکارییە دراماتیکیانە نیشان دەدەن بەو شێوەیەی کە مێشکیان وەڵام دەدەنەوە”.
ئەو وتی، ئەم گۆڕانکاریانە، “دەتوانێت دەرەنجامی درێژخایەن تا پێگەیشتوویان دابنێت.”
دەرەنجامەکان قەبارەی گۆڕانی مێشک نیشان نادەن، بەڵکو تەنیا ڕەوشتیان هەیە، لەکاتێکدا نووسەران وتیان هێشتا ڕوون نەبووە کە ئایا گۆڕانکارییەکان بەسوودن، یان زیانبەخشن.