کچە خوێندکارێک لە نزیک ماڵەکەیاندا دەڕفێندرێت

خوێندکارێکی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٣ی جەنیوەری ٢٠٢٢)، شیلان ڕەشیدزادە خوێندکاری بەشی ژمێریاری زانکۆی پەیام نووری شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی شاری سەقز، ئەو هاوڵاتییە لە شەقامێکی نزیکی ماڵی خۆیان لەلایەن هێزەکانەوە ڕفێندراوە.

شیلان ڕەشیدزادە، ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی “هیوای زانست”ی شاری سەقزە، ئەو ئەنجوومەنە چالاکییەکانی خۆی لە مانگی ڕەزبەری ٢٧١۶ دەست پێ کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن