بۆ گەیشتن بە ئەوروپا ئەم رێگایەش بۆ کۆچبەران ئەستەم دەبێت

لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی 2023، کرواتیا چووە ناو ناوچەی “شینگن”، کە سێبەرێک دەخاتە سەر شێوازی مامەڵەکردنی دەستەڵاتداران لەگەڵ کۆچبەران لە سنوورەکە، بەتایبەتی دەکەوێتە سەر ڕێگای کۆچبەرانی بالکان.

کرواتیا لە 1ی کانوونی دووەمی 2023 چووە ناو ناوچەی شینگنی ئەوروپاوە و، زانیویەتی کە ڕێڕەوی کۆچکردن لە ڕێگەی بالکانەوە لە هاوینی ساڵی ڕابردووەوە زۆر زیادی کردووە، کە لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2022دا، 30 هەزار کۆچبەری لەو وڵاتە تۆمار کردووە، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو 150٪ زیادی کردووە.

کامیل لۆکۆز، شیکەرەوەی پەیمانگای سیاسەتی کۆچ، پێیوایە چوونە ناو شینگنی کرواتیا رێگە دەدا بەو شێوەیە هەڵسوکەوت بکات، کە پێشتر لەسەر زەوی جێبەجێ کرابوو، لۆکۆز دەڵێت: “کرواتیا بۆ خزمەتە باش و دڵسۆزەکانی لە سنووردارکردنی گەشتی کۆچبەران بە ئەوروپا کار دەکات”.

کرواتیا لەساڵی 2013ەوە ئەرکی پاراستنی سنوورە دەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپای لە ئەستۆ بووە، کە زۆربەیان لەگەڵ بۆسنا هاوبەشن، سەرەڕای جیاوازی بەرفراوانی ژمارەی ئێستا و ساڵی 2015، هێشتا هەزاران کۆچبەر لەڕێگەی سربیا، یا بۆسناوە هەوڵ دەدەن ئەو سنوورانە بەرەو یەکێتی ئەوروپا ببڕن.

رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ

وەک توێژەر کامیل لوکۆز ڕوونی دەکاتەوە، “ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ یەکێکە لەو ئەرکانەی پەیوەندی بە چوونە نێو شینگنەوە هەیە، بۆیە پێدەچێت هاتنە ناوەوەی کرواتیا گوشاری زیاتر بخاتە سەر پۆلیسی کرواتیا و پاسەوانانی سنوور، بۆ ئەوەی زیاتر رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن.

ئەم دۆخە نوێیەش دەکرێت هاوکاری بێت بۆ باشترکردنی سیستمی پەنابەرێتی وڵات و هاوکاری لەسەر گەڕانەوەی خۆبەخشانەی کۆچبەران، بەمەرجێک پاسەوانی سنوورەکان بەشێوەیەکی سیستماتیک ئەو کۆچبەرانە نەگەڕێننەوە، کە دەچنە ئەو وڵاتە بەمەبستی پەنابەرێتی و پاراستنیان، هاوکات بەهۆی کاندیدکردنی بۆسنا بۆ چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا، پێشبینی دەکرێت بارودۆخی سنوورەکانی لە ڕووی کۆچەوە توندتر بێت.

کۆچبەران دیپۆرت دەکرێنەوە

لە 28ی نۆڤەمبەر، ئۆلیڤەر فەرهیلی، کۆمیسیاری ئەوروپا، دەرماڵەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران و، وەزارەتی ئاسایشی بۆسنا، بە بەهای 500 هەزار یۆرۆ ڕاگەیاند، ئەم بڕە دەبێت بەکار بهێنرێت بۆ زیادکردنی ژمارەی “گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و زۆرەملێی کۆچبەران بۆ وڵاتانی بنەڕەتیان، هەروەها کۆمیسارییەکە ئاماژەی بەوەدا کە کامپی لیپا لە باکووری بۆسنا، دەبێتە بنکەی دەستبەسەرکردن، هاوکات دەبێت کۆچبەران دەستگیر بکرێن تا بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان.

بۆ سنووردارکردنی هاتنی کۆچبەران لەڕێگەی بالکانەوە، برۆکسلیش بە یارمەتی سربیا دەژمێردرێت، کە ئەویش پاڵێوراوە بۆ ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا و بێشک یەکگرتنەکەی تا ڕادەیەکی زۆر وەک لە بۆسنا، پەیوەستە بە توانای خۆی بۆ نیشاندانی کۆنتڕۆڵ لەسەر سنوورەکە.

ڕەنگە بە دڵت بن