فەرەنسا ئەم کۆچبەرانە دیپۆرت دەکاتەوە

ڕێکخراوە ناحکومییەکان هەوڵەکانی فەرەنسایان بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانیان ئیدانە کرد و، ئەو کارەیان بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبرد، کە کۆچبەرانیان لە بنکەیەکی دەستبەسەرکردندا هێشتۆتەوە بەمەبستی دیپۆرتکردنەوەیان.

هەوڵی دیپۆرتکردنەوەکان دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تشرینی یەکەمی 2022، کە دەستەڵاتدارانی هەرێمی هاوتس گارۆن (باشووری ڕۆژئاوا)ی فەرەنسا و، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریس، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند، کە لەگەڵ باڵیۆزخانەی سوریا بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆیان کردووە.

هەر سێ رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، لا سیماد و ڕۆفایڤر لە لێدوانێکی هاوبەشیاندا وتیان: “رێکخراوەکانمان داوا لە حکومەتی فەرەنسا دەکەن، کە هەڵوێستی خۆی ڕوون بکاتەوە، بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەشێوەیەکی توند دیپۆرتکردنەوەی هەر پەنابەرێک بۆ وڵاتەکەی قەدەغە کردووە، کە ڕووبەڕووی مەترسی مردن و ئەشکەنجە ببێتەوە”.

مانۆن فیۆنۆ، لە بەشی کۆچبەرانی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ بە ئەی ئێف پی ڕاگەیاند: “ئێمە لەم ساڵانەی دواییدا ئەمەمان نەبینیوە جێی سەرسوڕمانە، کە لە هەوڵێکی نەگونجاودا بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکان بۆ بەجێهێشتنی خاکی فەرەنسا، دەستەڵاتداران پابەندی فەرەنسایان پێشێل کردووە، کە جەخت لەوە دەکەنەوە پەیوەندی دیپلۆماسیان لەگەڵ سوریادا نییە، ناکرێت ئەو کۆچبەرانە دیپۆرت بکرێنەوە”.

ڕەنگە بە دڵت بن