ئەو ژمارانەی لە پەیمانگای توێژینەوەی ئابووری ئەڵمانیا (DIW) پیشان دەدەن، لەساڵانی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو ئافرەتان پۆستی سەرکردایەتیان گرتۆتە دەست.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، کە لەلایەن فرانکفۆرتەر ئەلگێمین سۆنتاگزیتونگەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو ئافرەتانەی ئێستا بە تەواوی کار دەکەن، هەمان دەرفەتیان هەیە بۆ داگیرکردنی پێگەی سەرکردایەتی وەک پیاوان.
بەپێی توێژینەوەکە، لەساڵی 2000دا، نزیکەی لەسەدا 5ی ژنانی ئیشکەر پۆستی سەرکردایەتیان وەرگرتووە، لە کاتێکدا ڕێژەیان لەساڵی 2020دا بۆ 7 لە سەد بەرزبووەتەوە، بە پێچەوانەوە، پیاوەکان لەسەدا 9 بۆ 7 پلەی سەرکردایەتیان هەیە، کاتجا شمیت، کۆمەڵناس و پسپۆڕی پەیمانگاکە بە ڕۆژنامەکەی وت: “داتاکانمان ئەوە نیشان دەدا کە ئەو ژنانەی بە تەواوی کار دەکەن، نزیکەی هەمان چانسیان هەیە بۆ بوون بە سەرکردە وەک ئەو پیاوانەی کە بە تەواوی کار دەکەن”.
شمیدت دەڵێ: “ئەو ژنانەی کە بە تەواوی کار دەکەن زۆر کەمترن، ئەمەش چانسی خۆیان بۆ دیاریکردنی پۆستی سەرکردایەتی بە گشتی کەم دەکاتەوە”. بەپێی توێژینەوەکە، نزیکەی سێیەکی پۆستی سەرکردایەتی لە ئەڵمانیا، لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەچێت، لەکاتێکدا ئافرەتان تەنیا نزیکەی سێیەکی کرێکارە تەواوەکان پێکدێنن.