وەزیری پاراستنی سڤیلی یۆنان دەڵێ، وڵاتەکەی توانیویەتی نزیکەی 1300 قاچاخچی لەماوەی ساڵی 2022دا دستگیر بکات، هاوکات بەدرێژایی ڕووباری ئیڤرۆس کە هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا، ڕێگری لە 256 هەزار کۆچبەر کردووە بچنە نێو وڵاتەکەیانەوە.
تاکیس ثیۆدۆرکۆس وەزیری پاراستنی سڤیلی یۆنان ڕایگەیاند، کە پاسەوانانی سنوور نزیکەی 1300 قاچاخچیان لە ساڵی 2022 دەستگیرکردووە، ئەو بە ڕادیۆی سکای ڕاگەیاندووە، کە لە هەمان ماوەدا ڕێگەیان لە 256 هەزار کۆچبەر گرتووە، کە بپەڕنەوە وڵاتەکەیان.