پارتێکی کورد کاندیدی بۆ سەرۆکایەتی دەبێت

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە تورکیا رایگەیاند، کە پارتەکەیان بە زووترین کات کاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕادەگەیەنێت.

بوڵدان لە چوارەمین کۆنگرەی هەرێمی ئاسایی پارتەکەیدا لە قارس قسەی کرد و وتی، کە لە کاتی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردندا، کۆبوونەوەی گشتی و کۆنگرەی گشتی و خوێندنەوەیان بۆ هەڵبژاردنیان ئەنجام داوە.

بوڵدان، باسی لەوە کرد، کە پرسی کاندیدکردنی سەرۆکایەتی هەدەپە کێ دەبێت، لە بەرنامەیاندایە.

بوڵدان، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە هیچ هاوبەشییەکیان لەگەڵ هاوپەیمانی گەلی دەستەڵاتدار و هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆندا نییە و وتی: “ئێمە لە هەدەپە بە زووترین کات کاندیدی سەرۆکایەتیمان بۆ گەلی تورکیا ڕادەگەیەنین”.

وتیشتی: “ئێمە دەتوانین دانیشین و گفتوگۆ بکەین، بەڵام بڕیاری ئێستای هەدەپە ئەوەیە کە لەگەڵ کاندیدەکەمان بەشداری هەڵبژاردن بکەین، وە لەگەڵ هەموو هێزە دیموکراسیخوازەکانی تورکیا لەگەڵ هاوپەیمانی چالاکی و ئازادی بە ڕەزامەندی ژنان و گەنجان و ڕەزامەندی هەموو پارچەکانی ئەم وڵاتە بێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، کە دەیەوێت ئەوە دووپات بکاتەوە، کە ئەوان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات کاندیدی خۆیان ڕابگەیەنن.

لە ڕاپرسیەکەدا لەسەدا 76.1 وتی “پێویستە هەدەپە پاڵێوراوی خۆی کاندید بکات” لەسەدا 14.7 وتی “نابێت، کاندیدی هاوپەیمانی نەتەوەیی پشتگیری بکرێت” و لەسەدا 0.7 وتی “نابێت کاندیدی هاوپەیمانی گەل هەرگیز بێت”.

ڕەنگە بە دڵت بن