بۆ خانمان ئەم جۆرە خواردنانە چانسی دووگیانیتان زیاد دەکات

خۆراکی دەریایی لەسەر بنەمای میوە و سەوزەوات و دانەوێڵەی تەواو و گوێز و زەیتی زەیتون زۆر بەناوبانگە بۆ سوودە تەندروستییە گەورەکانیان.

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی، کە لە گۆڤاری Nutrients بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە خواردنی دەریایی لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەی نەزۆکی و بە پیتی هێلکەی خانمان.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی توێژەرانی ئوسترالی لە زانکۆکانی مۆناش و سەنشاین کۆست و باشووری ئوسترالی ئەنجامیانداوە، ئەم جۆرە خواردنە، کوالێتی سپێرم لە پیاواندا زیاد دەکات و چانسی دووگیانی بۆ خانمان زیاد دەکات.

توێژەرەوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو خۆراکە دەریاییانە لە دژی نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار بە هەوکردن دەتانپارێزێت، جگە لە نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم، ئەوەش بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، کە بڵاوی کردۆتەوە.

ئیڤانجلین مانتزۆریس، لە زانکۆی باشووری ئوسترالیاوە، وتی: توێژینەوەکە دەریخستووە کە هەوکردن دەتوانێت کاریگەری لەسەر کوالیتی سپێرم، سوڕی مانگانەی خانمان و پیتاندنی هێلکە هەبێت.

مانتزیۆریس ئەوەشی وت: “خۆراکی دەریایی دەوڵەمەندە بە چەوری و فلاڤۆنۆیدەکان، کە هەموو ئەمانە یارمەتیدەرن بۆ باشترکردن و بەپیتکردنی هێلکە”.

سایمۆن ئالیسی، توێژەری زانکۆی مۆناش، وتی، ئەو دژە ئۆکسیدانانەی کە لە میوە و سەوزەدا دۆزراونەتەوە، کوالیتی هێلکەی ژنان باشتر دەکەن، هەروەها پارێزگاریشیان لێ دەکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن