مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەو شارەوە، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان لە دژی ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەکی” سزای بەسەردا سەپێندراوە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی سێی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر “یاسر گوزەلی”، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان لە دژی ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەکی” سزای بەسەر هۆیار زەهابیدا سەپاندووە.
ئەو دادسەرایە بۆ ئازادکردنی کاتی هۆیار زەهابی، داوای بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی کردووە.
جێی باسە، هۆیار زەهابی، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢، (٢ی جەنیوەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و دواتر بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ئورمیە گوازراوەتەوە.