پاپا فرانسیس رژێمی ئێرانی ئیدانەکرد بە بەکارهێنانی سزای لە سێدارەدان دژی خۆپیشاندەران و داوای ڕێزگرتنی کرد.
ئەم قسانەی پاپا لە ناونیشانی ساڵانەیدا بۆ ئەو دیپلۆماتانەی کە بڕوانامەکانیان پێشکەش بە ڤاتیکان دەکەن، کرد، کە ئیدانەکردنی رژێمی ئیسلامی ئێران بوو، بەوەی کەسانی بەشدار لە ناڕەزایەتییەکان و خۆپیشاندانەکان دەستگیر دەکرێن و دواتر سزای سێدارەیان بەسەردا دەسەپێندرێت.
جێی باسە، خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئێران لە دوای شەهیدکردنی کچە کورد ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ بەڕێوەچوو، کە بە دەستی پۆلیسی بەناو رەوشت گیانی لەدەستدا.