لە کاتێکدا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا تێدەکۆشن بۆ ڕێککەوتن لەسەر یاساکانی سیاسەتی پەنابەری، هاوکات هۆشداری دراوە کە قەیرانی کۆچبەران لە نەبوونی گۆڕانکاری ڕیشەیی خراپتر دەبێت.
لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی 2022، کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR)، نزیکەی 4.8 ملیۆن کەسی تۆمار کردووە کە بەدوای پاراستنی کاتیدا دەگەڕێن، بەشێوەیەکی سەرەکی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا و، هەروەها پۆڵەندا، ئەڵمانیا، ویلایەتە باڵتیکەکان، ڕۆمانیا و سلۆڤاکیا.
بەرپرسی کاروباری ناوخۆی ئەوروپا ئیلڤا جۆهانسۆن لە برۆکسل، لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەم ڕایگەیاند کە یەکێتی ئەوروپا ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی پەنابەری دەبێتەوە، جەختیشی کردەوە کە ئەوروپا فشار دەخاتە سەر پشتگیری بۆ ئاوارەکانی هەڵاتووی دەستی جەنگ.
جۆهانسۆن ڕووبەڕووی تەحەدای گەورەی پاراستنی یەکڕیزیی نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دەبێتەوە لەسەر کێشەی پەنابەران بۆ ساڵی 2023دا، بەشێوەیەکی سەرەکی لەبەرئەوەی ئەو پەنابەرانەی کە لە جەنگ هەڵهاتوون لەسەر بنەمای هاوکێشەیەکی ڕێککەوتن دابەشی سەر وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نەکراون.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ژمارەی پەناخوازانی سوریا و ئەفغانستان و پاکستان و میسر، هەروەها ئەو پەناخوازانەی کە لە سنوورە ناڕێکەکان تێدەپەڕن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
ئاژانسی پاسەوانی سنوور و کەنارەکانی ئەوروپا (فرۆنتێکس) تۆماری کردووە، کە چوونەژوورەوەی نایاسایی نزیکەی 280,000 کەس لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022دا، کە لە ساڵی 2021ەوە 77٪ زیادی کردووە، بەرزترین ژمارەیە لەوەتەی بەرزایی قەیرانی کۆچبەرانی ئەوروپا لە ساڵی 2015.
فرێنتێکس لە شیکردنەوەیەک بۆ ئەو مەترسیانەی پێشبینی دەکا بۆ ساڵی داهاتوو قەیرانی کۆچبەران زۆر زیاتر ببێت.