چەندین کۆچبەر دەخنکێن

ژمارەی کۆچبەرە خنکاوەکانی کەشتییەک بەرزبووەتەوە بۆ 15 کەس، ئەوەش دوای ئەوەی دوو تەرمی نوێ دۆزرانەوە.

نزیکەی دوو هەفتە دوای نقومبوونی بەلەمێک کە هەڵگری کۆچبەرانی مەغریبی بوو، دەستەڵاتداران دوو تەرمی نوێیان لە کەناراوەکانی باشووری مەغریب دۆزیوەتەوە، بەوەش ژمارەی کۆچبەرە خنکاوەکان گەیشتۆتە 15 کۆچبەر.

لە ڕۆژی هەینیدا تەرمی یەکەم کۆچبەر و دووەمیان ڕۆژی یەکشەممە دۆزرایەوە، سەلیم ئابیردام، سەرۆکی شارەوانی میر تورنپ بە ئەی ئێف پی ڕاگەیاند، کە دەستەڵاتدارانی مەغریب لە ڕۆژی 30ی کانوونی یەکەمدا 13 تەرمیان دۆزیوەتەوە کە ژنیشیان تێدابووە.

چەندین کەس لەسەر هەمان بەلەم هێشتا بێسەروشوێنن، ئابردەم جەختی لەوەکردەوە کە “گەڕان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو کۆچبەرانەی کە هێشتا بێسەروشوێنن”.

ڕەنگە بە دڵت بن