هەڵمەتێکی چڕ دژی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی سوید، یاسای لێسەندنەوەی منداڵان، بەرپا کراوە و، زۆربەی پەنابەرە مسوڵمانەکان دەڵێن، منداڵەکانمان فێری هاوڕەگەزخوازی دەکرێن، هاوکات هەندێ لە خێزانە پەنابەرەکان سوید جێدەهێڵن، یا منداڵەکانیان ڕەوانەی وڵاتانی دیکە دەکەن، وە هەڕەشەش لە کارمەندانی کۆمەڵایەتی دەکەن.
هەڵمەتەکە دژی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆتاییەکانی کانوونی یەکەمی 2021 دەستی پێکرد و بە درێژایی ساڵی 2022 بەشێوەیەکی سەرەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەردەوام بوو، ئەوەش بە مانشێتی “سوید منداڵە موسڵمانەکان دەڕفێنێت”.
خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکانی کالمار راپۆرتیانداوە کە هەندێک خێزان بەهۆی زانیاری نادروستەوە لە بارەی “یاسای ئێڵ ڤی یوو” لێسەندنەوەی منداڵان، وڵاتیان جێهێشتووە، کە تێیدا شارەزاییان لە بەندەکانی سەر چاودێری زۆرەملێی منداڵان و هەرزەکاراندا نییە.
کارمەندانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی یۆتۆبۆری پۆلیسیان ئاگادارکردۆتەوە، کە لە تیک تۆک پەنابەران بڵاویان کردۆتەوە و، باسیان لە کڕینی چەک کردووە، کە پیلانی هێرشکردنە سەر خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو شارەیان ژهەیە.
میشێل ئۆستلوند، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئاژانسی داگنەر، وتی: “نموونەیەکی ڕوونی ئەمە لە وتاری ئەفتۆنبلادت لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمدا بڵاوکراوەتەوە، دەربارەی بەخێوکردنی دوو کچ لەلایەن کەسێکی هاوڕەگەزبازەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە هەندێک دەڵێن سوید منداڵانی موسڵمان دەڕفێنن بۆ ئەوەی بیاندەنە هاوڕەگەزبازان”.