کەسێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر چەند هاوڵاتی و، لە ئەنجامدا چەند کەس بریندار دەبن و پۆلیس هێرشکارەکە دەستگیر دەکات.
پۆلیسی فەرەنسا توانیان هێرشبەرەکەی وێستگەی گارێ د نۆردی پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەستگیر بکات، ئەوەش دوای ئەوەی بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر چەند کەس و برینداریان دەکات.
ڕووداوەکە لە دەووروبەری کاتژمێر 06:45 بەکاتی ناوخۆیی (05:45 بەکاتی GMT) لە ناو وێستگەکەدا ڕوویداوە، وە لەبەر چەند هۆکارێک، هێشتا ڕوون نەبووەتەوە ئەو پیاوە چەند کەسی بە چەقۆ بریندار کردووە و، خەڵکی چ وڵاتێکە و بۆ چ مەبەستێک ئەو هێرشەی کردووە.