دەسەڵاتدارانی ئیتالیا ڕێگەیان بە ئێس ئێچ ئێس مێدیترانی و پزیشکانی بێ سنوور (MSF) ئۆقیانوس ڤیکینگ و جیۆ بارێنتس داوە، کە لە یەکێ لە بەندەرەکانیان کۆچبەرانی رزگارکراو دابنێن، بەڵام ئەو بەندەرەی کە دەستنیشانیان کردووە هەزاران کیلۆمەتر دوورە و چەندین ڕۆژ دەخایەنێت بۆ گەیشتن پێی.
سەرۆککۆماری ئیتالیا یاسایەکی مشتومڕی لەسەر سنووردارکردنی کاری کەشتییە ڕزگارکراوەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان واژۆ کرد، کە کۆمەڵێ پێوەری تێدایە و سنوور بۆ کەشتییە رزگارکەرەکان دادەنێت.
رێکخراوەکان ئیدانەی ئەو ڕێوشوێنانەیان کرد کە بریتین لە مێدیسین سانس فرانتێرس (MSF) ، کە لە لێدوانێکی هاوبەشدا لەگەڵ گرووپە ڕزگارکەرەکانی دەریای ناوەڕاستدا ڕوونیان کردەوە و، بەوپێیەی ئەو یاسایانە ئەرکی رزگارکردن دوادەخەن، ئەوەش پێچەوانەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە سەبارەت بە مافی کۆچبەران.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕەخنەیان لە دووری بەندەرەکان گرتووە، کە لەلایەن دەستەڵاتدارانەوە دیاریکراوە، ئاماژە بەوەشکراوە کە تەنیا سیاسەتێکە بۆ دوورخستنەوەی کەشتییە ڕزگارکەرەکان.
رێکخراوەکان داوای ڕاگرتنی یاسا دەکەن
ئەگەر ڕێکخراوەکان بڕیار بدەن بەپێی یاساکانیان درێژە بە کارەکەیان بدەن و یارمەتی کۆچبەران بدەن نەک ڕێکارە نوێیەکان، ئەوا دەبێت تا 50 هەزار یۆرۆ سزا بدەن، هاوکات لەوانەشە کەشتیەکانیان دەستیان بەسەردا بگیردرێت.
چالاکوانان ترسی ئەوەیان هەیە کە ناوچەی گەڕان و ڕزگارکردن چۆڵ بێت و بەرەو پاسەوانی کەناری لیبیا، کە تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی مافی کۆچبەران و بە زۆر ناردنەوەیان بۆ لیبیا.
جێی باسە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران لەساڵی 2022 زیاتر، لە 1300 کۆچبەری بێسەروشوێنی لە دەریای ناوەڕاستدا تۆمارکردووە.