کۆمیتەی پاڵاوتنی پارتی ناوەند، موحەرەم دەمیروکی بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی پارتەکە کاندید کرد.
دەمیروک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لینشۆپینگی سوید بووە و، پێش ئەوەی پاییزی ڕابردوو وەک ئەندام پەرلەمان هەڵبژێردرێت، ئێستاش وەک سەرۆکی نوێی پارتی ناوەندی سویدی هەڵبژێردراوە.
سەرۆکی پارتی ئانی لۆڤ دوای چوار ڕۆژ لە هەڵبژاردنی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
دەمیروک لەساڵی 1976 لە هودینجی لە دایک بووە و لە ئێستادا لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەی لە لینشۆپینگ دەژی، ئەو لە بنەماڵەیەکی ڕەسەنی تورکەوە هاتووە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی لینشۆپینگ و خولیاکانیشی بریتین لە چێشتلێنان، بەتایبەتی چێشتی سویدی.