دەستەڵاتدارانی فەرەنسا شۆفێرێکی بارهەڵگریان دەستگیرکرد، کە نزیکەی دە ڕۆژ پێش ئێستا توانیبووی ڕابکات، دوای ئەوەی لە گەڕانێکدا 33 کۆچبەریان لە ئۆتۆمبێلەکەیدا و لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە دۆزرانەوە.
داواکاری گشتی فەرەنسا دەستگیرکردنی شۆفێرێکی بارهەڵگری بەتۆمەتی قاچاخچێتی کۆچبەران ڕاگەیاند، ئەو توانی ڕابکات کاتێ پۆلیس بەدوای بارهەڵگرەکەیدا دەگەڕێت و دەیدۆزێتەوە، کە 33 کۆچبەری لە پشتەوەی بارهەڵگرەکەیدا دۆزرانەوە، شۆفێرەکەش بە ئەسڵ خەڵکی پاکستانە و تەمەنی 22 ساڵە.
بەگوێرەی پارێزگای هەوت ئەلپین، ئەو کۆچبەرانەی لە بارهەڵگرەکەی خۆیان حەشاردابوو، بەشێوەیەکی سەرەکی لە ئەفغانستان و پاکستان و هندستانەوە هاتبوون و، لە دۆخێکی نا ئاساییدا بوون.