پزیشکێکی کورد دەڕفێندرێت

پزیشکێکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی و بە هاوکاریی یەکەی پاراستنی نەخۆشخانەکەی ڕفێندراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١١ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، دکتۆر ئەمیر مەشعووفی پزیشکی گشتی و کادیری دەرمانی نەخۆشخانەی “خومەینی”ی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو نەخۆشخانەیە ڕفێندراوە و، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکان، لە کاتی ڕفاندنی ئەو پزیشکەدا، کەسێک بە ناوی “ئیبراهیم زارع” کە بەرپرسی یەکەی پاراستنی (حراست) نەخۆشخانەی “خومەینی”ە، ڕۆڵی سەرەکی لە یارمەتیدانی هێزەکان و دانەدەستەوەی ئەو پزیشکە هەبووە.

فەرمانبەرێکی ئەو نەخۆشخانەیە لەم پەیوەندییەدا دەڵێ: “هێزەکان لەکاتی ڕفاندنی د. ئەمیر مەشعووفی، زۆر بێڕێزییان بە ناوبراو کردووە و بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفاندوویانە”.

جێی باسە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخ و تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە.

ڕەنگە بە دڵت بن