وەرزشوانی پرێسسینەی جیهان و خەڵکی خۆڕەمئاوا و یەکێ لە دەستگیرکراوانی ڕاپەڕین و بەرخودانی جەماوەریی ئەو شارە، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئێرانەوە لە خۆڕەمئاوا، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی بە دروستکردنی قەرەباڵغی و ئاژاوە” و، “هاندانی خەڵک بۆ کردەوەی توندڕەوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”، سزای ١۵ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکردن و لێدانی ۶٠ قامچی، بەسەر ناوبراودا سەپێندرا.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بە بڕیاری دادگای تاوانەکان لە شاری خۆڕەمئاوا، حامید حەیدەری خەڵکی شاری خۆڕەمئاوای ناوەندی پارێزگای لوڕستان، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی بە دروستکردنی قەرەباڵغی و ئاژاوە” سزای ٧ مانگ و ١۶ ڕۆژ بەندکردن و، هەروەها بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک بۆ کردەوەی توندڕەوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”، سزای ١٧ مانگ و ١۶ ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو وەرزشوانە کوردە، بە نهێنی و لە بنکەی دادسەرای گشتی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری خۆڕەمئاوا سزای لێدانی ۶٠ قامچیی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
ئەو وەرزشوانەی خەڵکی شاری خۆڕەمئاوا کە براوەی مەدالیای زێڕی پرێسسینەی کێبڕکێیە جیهانییەکانی ساڵی ٢٠٢١ی ڕوسیایە، لە ماوەی دەستگیرکرانیدا لەژێر گوشاری جەستەیی و دەروونییەکانی بەندکراوانی گرتووخانەی ناوەندی خۆڕەمئاوا بووە.
hamed-haydari.jpg