نووسەرێکی فەرەنسی چی بە مسوڵمانان وتووە؟!

لە دادگای نانترێری ڕۆژئاوای پاریس، سکاڵا لە دژی نووسەری دیاری فەرەنسی میشێل وێلبک تۆمار دەکرێت، بەوەی کە دژ بە مسوڵمانانی نیشتەجێ ئەو وڵاتە لێدوانی داوە و بە هەڕەشە ناوی بردوون.

بابەتی سکاڵاکە لەسەر لێدوانەکانی وێلبکە دەربارەی موسڵمانان، کە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئۆنفرای و لە گۆڤاری فرۆن ڕای گشتی بڵاو کراوەتەوە و، لەدیدارەکەدا ڕۆماننووس پێیوابوو کە موسڵمانان هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی فەڕەنسا و نا موسڵمانەکان.

میشێل وێلبک ڕایگەیاند کە “خواستی فەڕەنسییە ڕەسەنەکان وەک دەگوترێت بۆ ئەوە نییە موسڵمانەکان یەکبگرن، بەڵکو دەست لە تاڵانکردن و هێرشبردن بۆ سەر ناموسڵمانان هەڵبگرن، ئەگینا چارەسەرێکی دیکە هەیە، کە ئەم وڵاتە بەجێی بهێڵن.

هەروەها ئاماژەی بە هێرشە جیهادییەکانی 13ی تشرینی دووەمی 2015 کرد، کە خراپترین هێرشی تیرۆریستی بووە لە فەرەنسا و، تێیدا 130 کوژراو و زیاتر لە 350 برینداری لێکەوتەوە، کە شانۆی باتاکلانی لە پاریس کردە ئامانج.

جێی باسە، لای خۆیەوە سەرۆکی فیدراسیۆنی مزگەوتەکانی فەرەنسا محەمەد موسەوی لەلێدوانێکیدا گوتی: “سکاڵا لەسەر میشێل وێلبک تۆمار دەکەم”.

ڕەنگە بە دڵت بن