دوای ئەوەی لە فەرەنسا هەڵات، بەلجیکا بە تۆمەتی توندڕەوی، مەلا حەسەن ئیکوسێنی مەغریبیان بۆ وڵاتەکەی دیپۆرت کردەوە، ئیکوسێن هەڵاتبوو بۆ بەلجیکا دوای ئەوەی وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لە کۆتایی مانگی تەموز فەرمانی دیپۆرتکردنەوەی بۆ مەغریب دەرکرد.
مەلا حەسەن ئیکوسێنی مەغریبی لە بەلجیکا دیپۆرتی مەغریب کرایەوە، کە لە کۆتایی هاویندا دوای ئەوەی لە فەڕەنسا دەرکرا، ئەوەش بەهۆی ئەو بۆچوونانەی کە ڕق و کینە و جیاکاری لە فەرەنسادا بڵاودەکردەوە.
نیکۆل دی مۆر وەزیری دەرەوەی بەلجیکی بۆ پەنابەری و کۆچبەران و، پارێزەری فەڕەنسی ئیمام لوسی سیمۆن هەواڵی دیپۆرتکردنەوەیان ڕاگەیاند: “ئێمە ناتوانین ڕێگە بە توندڕەوێک بدەین کە لە خاکەکەماندا بمێنێتەوە و تۆی رق بڵاوبکاتەوە”، دی مۆر لە لێدوانێکدا جەختی کردەوە کە “ئەو جۆرە کەسانە مافی ئەوەیان نییە لێرە بمێننەوە، دەبێت دەبێ دەربکرێن”.
ڕاکردن لە فەڕەنسا
وتاربێژی پێشووی باکووری فەڕەنسا، کە فەرمانی دیپۆرتکردنەوەکەی لەلایەن وەزیری ناوخۆی فەرەنسا گورالد دارمانین لە کۆتایی مانگی تەمووزدا ڕاگەیەندرا، دوای ئەوەی بەڵگەنامەی دەرچوونی لە کونسوڵخانەی مەغریب لە لیێج بە فڕۆکە بۆ کازابلانکا ڕادەستی مەغریب کرا. لە پاریس، وەزارەتی ناوخۆ وتی فەرمانی دەرکردنی لە فەرەنسا و قەدەغەی گەڕانەوەی دەگرێتەوە بۆ خاکی ئەوروپا، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم مەلایە لە فایلی هاوبەشی داواکراوەکان لە سیستمی شنگن تۆمارکراوە و، ئەوەش وادەکات ڕێگری بکرێت لە هەر چوونە ناوەوەیەک بۆ نێو یەکێتی ئەوروپا.
بەرپرسێکی نزیک لەوەزیری ناوخۆی فەرەنسا جەختیکردەوە کە “گرەلد دارمانین لەنزیکەوە لەگەڵ هاوتاکانیدا لەسەر ئەم بابەتە کاریکردووە، ئەوەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بەسەر کەسێکی توندڕەودا”.
بنبەستی سیاسی و یاسایی
ئەو مەلا 58 ساڵە، لە کۆتایی مانگی تەموزەوە ماوەی شەش مانگە لە بنبەستێکی سیاسی و یاساییدایە، دارمانان دەرکردنەکەی ڕاگەیاند دوای ئەوەی تۆمەتباری کرد بە بڵاوکردنەوەی وتاری ڕق و کینە و جیاکاری و هەڵگری دیدێکی ئیسلامیانە، کە پێچەوانەی بەها دیموکراسییەکانی فەرەنسایە.
بەڵام ئەو مەلایە لە 31ی ئابدا کاتێ بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە پەسەند کرا، خۆی حەشاردا، لە ڕۆژی 30ی ئەیلول هەڵاتبوو بۆ بەلجیکا و لە ناوچەی مۆنس (باشووری ڕۆژئاوا) دەستگیرکرا و، بە ماوەیەکی کورت زیندانی کرا و، پاشان لەژێر چاودێری ئەلیکترۆنیدا ر دەستبەسەرکرا.
پاشان لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمدا گوازرایەوە بۆ ناوەندێکی نزیک شاری لیێجی ڕۆژهەڵاتی بەلجیکا، دواتر لە بەردەم دادگاکانی بەلجیکا بڕیاری دەرکردنی درا.
کونسوڵی گشتی مەغریب لە لیێج، بەڵگەنامەی دەرچوونی دەرکرد، کە ڕێگەیدا مەلاکە دیپۆرتی وڵاتی بنچینەی بکرێتەوە، کە مەغریبە.
جێی باسە، ئەو مەلا مەغریبییە رایگەیاندووە، کە لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا و لە ژێر کاریگەری باوکی وڵاتی مەغریبی بەجێیهێشتووە، ئەو پێنج منداڵ و ١٥ نەوەی هەیە و هەمووان فەڕەنسین، بەگوێرەی بڕیاری دادگا هاوسەرەکەی مافی ئەوەی هەیە لە فەڕەنسا نیشتەجێ بێت و، هاوکات گەشتیش بۆ مەغریب بکات، بەڵام بە هیچ شێوەیەک مەلاکە بۆی نییە بچێتەوە خاکی یەکێتی ئەوروپا.