چارەنووسی گەنجێک نادیارە

وێڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک لە ڕفاندنی گەنجێکی خەڵکی شاری کرماشان لەلایەن هێزەکانەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی بەردەستدا نییە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٧ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، مەحموود ڕەشیدی خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن هێزەکانەوە لەو شارە ڕفێندراوە و، بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی هیچ ئاکامێکی نەبووە.

بە وتەی سەرچاوەکان، ئەو گەنجە کوردە لە گەڕەکی “ئەبووزەڕ”ی شاری کرماشان، بەشێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن