تۆ کەسێکی دڵخۆشیت؟ توێژینەوەیەک کە دڵخۆشترین قۆناغەکانی ژیانت ئاشکرا دەکات!

بێگومان زۆر جار لە خۆت دەپرسیت ئەگەر لە ژیانتدا دڵخۆش بیت، یا هەست بە ناخۆشی دەکەیت؟ زۆرینە لەوانەیە وەڵامی تەواوی ئەم پرسیارە نەدۆزنەوە. بەڵام توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کە لە ڕۆژنامەی پترای ئەڵمانی بڵاوکراوەتەوە، یارمەتیت دەدا بۆ دۆزینەوەی وەڵامەکان. لە تەمەنی 16 ساڵیدا، لە یەکەم شەحنەی ژیانتدا ژیاویت، لە تەمەنی سی ساڵیدا ئیشی خەونت لە دەستداوە و لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا لەوانەیە بە ئەزموونێکی سەختی جیابوونەوە و، ساتەکانی دیکەی سەختدا تێپەڕیبیت. ئەوانە هەموو ساتەکانی ژیانمانن، کە لە ماوەیاندا هەستمان پێیکردووە، یان بەردەوامین لە هەستکردن بە ناخۆشی کاتێک ئەوانمان بیر دەکەوێتەوە.

هەرچۆنێک بێت هەستی خەم و پەژارەت تەنیا ئەو ساتانە نییە کە مرۆڤ ئەزموونی دەکات، بەڵکو سەبارەت بە دۆخی گشتی مێشکی مرۆڤ، وەک لە توێژینەوەیەکدا لەلایەن پرۆفیسۆری ئابووری دەیڤد جەی بلانچفلۆر لە کۆلێژی دارتماوث تاقیکراوەتەوە.

دەیڤد بلانچفلۆر چاوپێکەوتنی لەگەڵ 132 کەسی وڵاتانی جیهانی کردووە و، ئەنجامەکانی مەکتەبی نەتەوەیی توێژینەوەی ئابووری بڵاوکردەوە: بێگوێدانە باری کۆمەڵایەتی و پیشەیی و ئەکادیمی، چەماوەی بەختەوەری لە تەمەنێکی دیاریکراودا کەم دەبێتەوە.

کۆتایی چلەکان ناخۆشترینن!

بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەنجامەکانی لە گۆڤاری “پترا”ی ئەڵمانی بڵاوکراوەتەوە، خەڵک لە کۆتایی چلەکاندا دەگەنە بەرزترین ئاستەکانی ناخۆشی، لە وڵاتە پیشەسازییەکاندا خەڵک لە تەمەنی 47.2 ساڵیدا دەگەنە ئەم ئاستە و، لە وڵاتە گەشەسەندووەکاندا لە 48.2 ساڵدا دەگەنە نزمترین ئاستی بەختەوەری.

ڕوونکردنەوەی زانستی بۆ هەستی ناخۆشی لەم تەمەنەدا، ئەوەیە، کە خەڵک و ئامانجەکان لە ژیاندا بە تێپەربوونی کات گەشە دەکەن کاتێک لە بیستەکاندان، شتێکی جیاوازت دەوێت لە ژیاندا لە کاتێکی کە لە چلەکان، پەنجاکان، یان زیاتری تەمەنی.

لە چلەکانی تەمەنتدا، چەند پرسیارێک مێشکی کەسی داگیر دەکات، سەبارەت بە ئەگەری بەردەوام بوون وەکخۆی، یا هەوڵدانی شتێکی دیکە جگە لە کار. هەروەها پرسیار دەربارەی ئەو شوێنەی کە لە کوێ دەژین، یا ئاسایشی دارایی لە دوایدا لەوانەیە هەندێکیش هەست بە پێویستی نوێکردنەوە بکەن و، چێژ لە ژیان وەربگرن دوور لە کێشە بێکۆتاییەکانی ژیانی ڕۆژانە، کە بە گشتی بە “قەیرانی ژیانی ناوەڕاست” ناودەبرێت لە پیاواندا.

بەم شێوەیە دڵخۆشیەکەت بەدەست بهێنیتەوە

ئافرەتانیش لە کۆتایی چلەکانیاندا کێشەی منداڵبوونیان تێدا ڕوودەدەن، کە دڵتەزێنییەکەیان ڕوون دەکەنەوە جگە لە پرسیارەکان سەبارەت بە ئامانجەکانی ژیان لە سەرووی ئەم تەمەنەوە، هەروەها سکاڵای جەستەیی هەیە هەتا بێخەوی، بێزاری و لە خراپترین حاڵەتدا، خەمۆکی. لەگەڵ ئەوەشدا، کێشەی منداڵبوون با بوەستێ.

گەیشتن بەم ناوچەیە خاڵێکی وەرچەرخانە و پاڵنانێکە بۆ پێشەوە لە ژیانی کەسێکدا، بۆیە باشتر وایە کە خۆڕایی لە پێشەوە دابنێین، بە دوایدا پێشکەوتنی پیشەیی. کاتێک ئامانجی نوێ بۆ ژیانت زیاد دەکەیت، دەتوانیت چاوەڕێی بکەیت و هەستێکی خۆشبەختی بەدەست بهێنیتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن