پزیشکێک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵانی کۆچبەر دەستگیر دەکرێت

دەستەڵاتداران پزیشکێک و ڕاوێژکاری پێشووی تەندروستیان بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵانی کۆچبەر دەستگیرکران.

RTVE بێژەری دەوڵەتی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، کە ئەندامی فەرمی پێشووی پارتی جەماوەری و دامەزرێنەری پارتی سیوتا ڤانزا، جاڤیر گوریرۆ، بە گومانی دەستدرێژی سێکسی بۆ منداڵانی کۆچبەر، کە لە ناوەندی پێشوازیکردن لە ناوچەی ئیسپانیای باکووری مەغریب مابوونەوە، دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی ئەو چاپەمەنیانەی کە چاودێری دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان کردووە، ئەو پزیشکە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر منداڵانی مەغریبی کە لە مانگی ئایاری 2021دا بە نایاسایی چوونەتە ناو شاری سیوتا، لەوکاتەدا دەستەڵاتداران نەیانتوانیوە هەموویان لەخۆ بگرن، بەتایبەتی کەم تەمەن و منداڵان، بۆیە داوای یارمەتیان لە دانیشتوان کرد بۆ پەناگەدانیان، ئیدی دکتۆر دەستپێشخەری کردووە بۆ کردنەوەی دەرگاکانی بەڕووی منداڵە کۆچبەرەکاندا.

جێی باسە، دادگا بەردەوام دەبێت لە لێکۆڵینەوەکە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات.

ڕەنگە بە دڵت بن