گەنجێکی کورد دەڕفێندرێت

لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەیدا ڕفێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە، رێککەوتی ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٦ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، سامان عەبدی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو گەنجە کوردە، دوای گەڕانەوەی لە شاری تاران و لەگەڵ گەیشتنەوەی بە ماڵەوە، لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە.

جێی باسە، هەتا ئێستا، شوێنی ڕاگیران و، باری تەندروستی و هۆکاری ڕفاندنی سامان عەبدی نەزانراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن