پلەی گەرمی لە ساردترین شاری جیهان چەنە و کوێیە؟

پێت وایە ساردترین زستانی ژیانت ئەزموون کردووە؟ پێش ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەیتەوە، پێویستە بزانیت پلەی گەرمی لە ساردترین شاری جیهاندا چەندە و کوێیە.

لەم شارەدا، کە دەکەوێتە کۆماری یاکۆتیا لە فیدراسیۆنی ڕوسیا، پلەی گەرمی دابەزیوە بۆ خوار 50 نمرەی سەدی.

شاری کانزایی یاکۆتسک لە رۆژهەڵاتی سیبریا، بە فراوانی وەک یەکێ لە ساردترین شوێنەکانی جیهان ناسێنراوە، کە ساردی زۆر درێژیان تۆمار کردووە.

مانگی کانوونی دووەم ساردترین مانگە لە هەرێمەکەدا، هەرچەندە دانیشتوانەکە ڕاهاتوون بە ساردی و سەرماکەی.

دانیشتوویەک کە دوو سەرپۆش و چەندین چینی دەستکێش و کڵاو و جلی ئەستووری لەبەردایە، بە ڕۆیتەرزی گوت: “ناتوانیت بێ جلی ئەستوور ڕووبەڕووی پلەی گەرمی نزم ببیتەوە”.

لەساڵی 2018دا، لە شاری یاکۆتیا، کە کەمتر لە ملیۆنێک کەس تێیدا دەژین، کەشوهەواکە ئەوەندە سارد بوو، کە هەندێ لە دانیشتوانەکەی وتیان سەرما و ساردی وەها نەبووە.

لە راپۆرتێکدا لە 11ی کانوونی دووەم، ڕوسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە پلەی گەرمی لە یاکوتیا دابەزیوە بۆ 65 پلە خوار سەدی.

ڕەنگە بە دڵت بن