سەرکردەیەکی ئەوروپی: وەرگرتنی پەنابەران وڵاتی بەرەو نائارامی بردووە

سەرۆکی دیموکراتەکانی سوید دەڵێ، سیاسەتی کۆچ و پەنابەری کە لەلایەن حکومەتەکانی پێشووەوە پەیڕەوکراوە، سویدی وەک کۆمەڵگایەک پارچە پارچە کردووە و بۆتە هۆی جیاکاری کۆمەڵگا و، نائارامی بەربڵاو.

جەیمی ئۆکسۆن، سەرۆکی دیموکراتەکانی سوید دەڵێ: “ئەگەر بمانەوێت لە گۆڕینی ئەم دۆخەدا سەربکەوین، پێویستە سیاسەتێکی ڕوون و ڕاستەوخۆ، کە بە هەمان پێچەوانەی ئاڕاستەی ئەو سیاسەتەدا بڕۆین، کە چەند دەیەیەک لەمەوپێش حکومەتی سوید بەرانبەر وەرگرتنی پەنابەران پەیڕەوی کردووە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە ئۆپۆزسیۆنی سویدی هیرش دەکەنە سەر حکومەت بۆ جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی پێش هەڵبژاردن لەسەر توندکردنەوەی یاساکانی وەرگرتنی پەنابەری و یارمەتیدانی کارەبا بۆ هاوڵاتیان.

ڕەنگە بە دڵت بن