هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ پەنابەرانی بەریتانیا

حکومەتی بەریتانیا ڕووبەڕووی ئاستەنگی نوێ دەبێتەوە، بەو پێیەی ڕێگری لە جێبەجێکردنی پلانی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا دەکرێت و، دادگای باڵایش ڕۆژی دووشەممە ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی ڕەچاوکردنی ئەو پلانە لەکاتی چاوەڕوانی بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەدا، حکومەت ناتوانێت دیپۆرتکردنەوە بۆ رواندا ئەنجام بدات.

لەهەنگاوێکی ئەرێنیدا بۆ ڕێکخراوە ناحکومییەکان، دادوەرانی دادگای باڵا، داواکارییەکیان بۆ پێداچوونەوە بەپلانی حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ ڕواندا پەسەند بکات.

دوو دادوەر لە دادگای تێهەڵچوونەوەی لەندەن بڕیاریاندا، کە داوای یاسایی لەسەر پلانی مشتومڕی حکومەتی بەریتانیا تۆمار بکرێت بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازان بۆ ڕواندا.

هیچ کۆچکردنێک لە ئێستادا ئەنجام نەدرێت

ئەمە دوای ئەوە دێت کە دادگای باڵا بە پەسەندی حکومەتی بەریتانیا حوکمی کرد و مانگی ڕابردوو گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە پێشنیاری حکومەت یاساییە و، ئاساییە ئەو پەنابەرانەی بە نایاسایی دەچنە بەریتانیا دیپۆرتی رواندا بکرێن.

بەڵام دوای ئەم بڕیارەی دوایی، یارمەتی پەناهەندەیی کە پشتگیری لە پەناخوازان دەکات، دەتوانێت داوا لە دادگای تێهەڵچوونەوە بکات بۆ پێداچوونەوە بە لایەنەکانی حوکم و چاوخشاندنەوە بە پلانەکە و ،ڕێگەنەدان بە ناردنی پەناخوازان بۆ وڵاتێک کە مەترسی چەوساندنەوەیان لەسەرە.

هەرچۆنێک بێت، دەستەڵاتەکان وادەی دانیشتنی داواکارییەکەیان دیاری نەکردووە، بۆیە حکومەت ناتوانێت لەم کاتەدا هیچ دیپۆرتکردنەوەیەک ئەنجام بدات.

بی بی سی ڕوونی کردەوە، لە پراکتیکدا، ئەم پلانە دەکرێت ئەمساڵ، یا تەنانەت ساڵیش دوای ئەوە بمێنێتەوە کە ئەگەر دادوەرەکان ئەولەویەتی داواکارییەکان نەدەن.

پلانی مشتومڕ

گرووپەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن نائەخلاقی و نامرۆڤانەیە کە زیاتر لە شەش هەزار کیلۆمەتر خەڵک بنێرنە ئەو وڵاتەی، کە نایانەوێت تێیدا بژین، تۆماری خراپی مافەکانی مرۆڤ، ڕواندایان بەبیرهێنایەوە، کە بریتین لە تۆمەتی ئەشکەنجەدان و کوشتنی دژبەرانی حکومەت لەو وڵاتەدا.

بەریتانیا تا ئێستا 140 ملیۆن پاوەند (170 ملیۆن دۆلار) داوە بە ڕواندا، بەپێی ڕێککەوتنی نیسانی 2021، بەڵام تا ئێستا کەس نەنێردراوە بۆ ئەو وڵاتە.

بەریتانیا ناچارکرا یەکەم فڕینی دیپۆرتکردنەوە هەڵبوەشێنێتەوە لە کۆتا خولەکی مانگی حوزەیراندا، ئەوەش دوای ئەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا کە پلانەکە “مەترسی ڕاستەقینەی بۆ پەنابەران هەیە”.

بەڵام سوێلا بریڤەرمان وەزیری ناوخۆ جەختی لەوە کردەوە کە سەرنجی حکومەت لەسەر ئەوە بوو، کە بە زووترین کات سیاسەتی دیپۆرتکردنەوە بەرەو پێشەوە ببات و، ئامادەیی بەرگریکردنە لە بەرامبەر هەر تەحەدایەکی یاسایی.

بەپێی وتەی دەستەڵاتدارانی بەریتانیا، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 45 هەزار کۆچبەر لەڕێگەی کەناڵی ئینگلیزییەوە لەکەناڵی باکووری فەرەنساوە گەیشتوونەتە بەریتانیا.

ڕەنگە بە دڵت بن