تەندروستترین ڕێگا چییە بۆ خواردنەوەی قاوە؟.. بە شیر یا بەبێ شیر

قاوە لە نێو بەناوبانگترین خواردنەوەکانی جیهانە و خەڵکی بە شێوازی جیاواز دەیخۆنەوە، هەندێ پێیان باشە ڕەش بێت بەبێ ئەوەی هیچ شتێکی بۆ زیاد بکەن، تا لەکاتی هەستان لە خەو، سەرنجیان باشتر بکات، لە کاتێکدا هەندێکی دیکە پێیان باشە ئەوەی بۆ ئەوان بەتام و خۆشتر دەکات بۆی زیاد بکەن، وەک تێکەڵکردنی شیر.

لە مێژە گفتوگۆیەکی تەندروست دەربارەی کاریگەری زیادکردنی شیر لەسەر تەندروستی بۆ قاوە هەیە، بۆ ئەوەی بزانیت سودی هەیە، یا قاوە بێسوود دەکات، لەگەڵمان بە.

مەزەندە دەکرێت کە دانیشتوانی جیهان ڕۆژانە بە تێکڕایی 2.25 بلیۆن کوپ قاوە دەخۆنەوە، لە کاتێکدا ئەمەریکییەکان تەنیا 400 ملیۆن کوپی قاوە لە ڕۆژێکدا دەخۆنەوە.

بەگوێرەی شارەزایانی خۆراک، زیادکردنی شیر دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی توخمە دژە ئۆکسیدەکان لە خواردنەوەی قاوەدا، لە کاتێکدا ئەو پێکهاتانە سوودبەخشن بۆ تەندروستی.

بەڵام شیریش بێ سوود نییە، چونکە ڕۆڵێکی یارمەتیدەر دەبینێت لە کەمکردنەوەی ترشی لە قاوەدا، کە بەشێوەیەکی ئەرێنی لەسەر گەدە ڕەنگ دەداتەوە.

هەروەها شیر دەتوانێت چەند خۆراکێک زیاد بکات بۆ کوپێک قاوە، بەتایبەتی کاتێک کە کەسێک بێ جیاوازی بێت لە دابەزاندنی کێش.

تەنانەت ئەگەر دەتەوێت کێش کەم بکەیتەوە، دەتوانن شیری کەم چەوری زیاد بکەن بۆ سوود وەرگرتن لە پڕۆتین و کالسیۆم، کە بۆ تەندروستی ئێسک سودمەندن.

چونکە خواردنەوەی قاوە بەبێ شیر دەبێتە هۆی چڕبوونەوە و هۆشیاری، ئەو کەسەی کە لە بێ خەوی دەترسێت، دەبێت هەندێک شیر بۆ کوپێک قاوە زیاد بکات.

بەڵام کەسێک شیر زیاد بکات لەوانەیە تووشی سکچوون بێت، بەتایبەتی ئەگەر هەستیاری لاکتۆزی هەبێت، بۆیە زیادکردنی شیر شتێکە کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێک لە ڕوانگەی تەندروستییەوە جیاوازە.

ڕەنگە بە دڵت بن