بەبۆنەی بە جینۆساید ناساندنی تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزدییەکان دەکات.
دەقی پەیامەکە:
پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم گەلی کورد، بەتایبەت خوشک و برا ئێزدییەکانمان دەکەین، کە ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا ئەو تاوانە گەورەی تیرۆریستانی داعشی بەرانبەر ئێزدییەکان ئەنجامیدا، بە جینۆسایدی ناساند.
ئومێدەوارین، ئەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەڵمانیا رەنگدانەوەی لەسەر تەواوی وڵاتانی هاوپەیمانان هەبێت و ئەوانیش وەها هەنگاوێک بهاوێژن، هاوکات سوپاسی وڵاتی ئەڵمانیاش دەکەین بۆ ئەو بڕیارە مێژووییە، ئەوەش جەختکەرەوەیەکی روونە، کە ئەڵمانیا هەمیشە هاوسۆزی گەلی کوردستانە.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی