سویسرا ڕایگەیاند کە ژمارەی هاتنی کۆچبەران لەساڵی 2022دا بە بەراورد بە ساڵی 2021، سێ ئەوەندە زیادی کردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان راپۆرتیانداوە کە زۆربەیان لە نەمسا و ئیتالیاوە هاتوونەتە ئەو وڵاتەکەیان.
دەستەڵاتدارانی سویسرا رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ماوەی ساڵی 2022دا گەیشتوونەتە وڵاتەکەیان، بەگوێرەی ئامارەکانی فەرمانگەی ئاسایشی گومرگی فیدراڵی و سنوورەکان، ژمارەیان بە بەراورد بە ساڵی 2021، سێ ئەوەندە بووە و زیاتر لە 52 هەزار کۆچبەر بە نایاسایی چوونەتە وڵاتەکەیانەوە.
لە بەیاننامەکەی دەستەڵاتی فیدراڵیدا هاتووە: ئەو کۆچبەرانەی کە بە نایاسایی چوونە ناو سویسراوە، بە شێوەیەکی سەرەکی زۆرینەیان ئەفغانی و مەغریبی بوون.