ئەم وڵاتە کۆچبەران لە خنکان رزگار ناکات

سەرەتای ئەم مانگە، پاسەوانانی کەناراوەکانی فەرەنسا، ئۆپەراسیۆنێکی رزگارکردنیان لە کەناڵەکە ڕاگەیاند، کە 38 کۆچبەریان لەسەر کەشتییەکی بچووک لە سنووری بەریتانیا رزگار کردووە، ئەوەشیان راگەیاندووە، کە پاسەوانانی کەناراوەکانی بەریتانیا هەوڵی رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانەیان نەداوە، لە کاتێکدا لە نێو سنووری ئەواندا بوون.

بەلەمێکی هەڵگری 38 کۆچبەر کاتێ گەیشتۆتە نێو ئاوی بەریتانیا، بزوێنەری بەلەمەکە تێکشکاوە، بەگوێرەی پاسەوانانی کەناراوەکانی فەرەنسا، خزمەتگوزارییەکانی رزگارکردنی بەریتانیا ڕایانگەیاندووە، کە ئۆپەراسیۆنێکی رزگارکردنی کۆچبەران لەسەر بەلەمەکە ئەنجام دەدەن، بەڵام هیچ پاسەوانێکی رزگارکردنیان نەگەیشتۆتە بەلەمەکە و، بەتێپەڕبوونی کات کۆچبەران ترسیان لێنیشتبوو و دەستیان کردووە بەگەڕانەوە بۆ نێو ئاوی فەرەنسا.

ئەندامانی پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسی کۆچبەرەکانیان ڕزگار کرد و، ئیدانەی کردەوەی دەستەڵاتدارانی بەریتانیایان کرد، کە نەڕۆیشتوون بە دەم رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانەوە.

ڕیمی ڤاندێبلانک، ئەندامی پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا کە بەشداری ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەکەی کردووە، بە میدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاند، ئێمە لە ڕێگەی ڕادیۆوە پەیوەندیمان بە ئێشکگری هێزی سنووری بەریتانیاوە کرد و، وتیان کە کۆچبەرەکانی نێو بەلەمەکە ڕزگار دەکەن، کۆچبەرەکان هاتنەوە نێو ئاوی فەرەنسا و دووبارە هەوڵیاندا بگەڕێنەوە بۆ ئاوەکانی بەریتانیا، بەڵام بە هۆی شەپۆل و بای خێرا و کارنەبوونی جی پی ئێس لەسەر مۆبایلەکانیان، ئەستەم بوو ئەو کارە بکەن.

ئەو ئەندامەی پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا، وتیشی: “دەووروبەری کاتژمێر 9ی شەو، کۆچبەرەکانی نێو بەلەمەکە، لە سەرما ماندوو بوون و دەترسان و دەلەرزین، ئێمە ئەوانمان برد بۆ نێو بەلەمەکەمان و بەتانی و خواردن و خواردنەوەی گەرممان پێدان و رزگارمان کردن”.

ڕەنگە بە دڵت بن