بەبۆنەی 34ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی کورد، ماملێ، حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ لە هۆڵی پێشەوای نێو وەزارەتی رۆشنبیر و لاوان، مەراسیمێکی یادکردنەوەی بۆ ساز دەکەن.
لە یادی 34ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی کورد، ماملێ، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر، بە ھاوئاھەنگی رێکخراوی پەرەپێدانی کاری راگەیاندن، لە ژێر ناونیشانی “ماملێ، چریکەی ئەوین و ئازادی”، ئەم یادە بەرز ڕادەگرێت.
رۆژ: دووشەممە
کات: ٥ ی ئێوارە
رێککەوت: ٢٣ ی١ ی٢٠٢٣
شوێن: هەولێری پایتەختی کوردستان ھۆڵی پێشەوا_ ناو باڵەخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، شەقامی ٦٠مەتری.